کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

موزهر ساڵح بۆ رووداو: کێشەی مووچەی هەرێمی کوردستان تەکنیکییە نەک سیاسییە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

13-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید13-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت، دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەنیا لایەنێکی تەکنیکی و ژمێریارییە و هیچ مەرامێکی سیاسی لەپشت نییە؛ ئاشکراشی دەکات کە عێراق بۆ دابینکردنی مووچە، پشت بە قەرزی ناوخۆیی دەبەستێت.


دکتۆر موزهر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، 13ـی ئابی 2026، لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی (نووڕۆژ)ـی رووداودا رایگەیاند: "دۆسیەی مووچەی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە فەرمانگەی ژمێریاریی گشتی لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ. هەرێمی کوردستان هاوشێوەی یەکە کارگێڕییەکانی دیکە، تەرازووی پێداچوونەوە پێشکەش دەکات و وردبینی تێدا دەکرێت، ئەمە بابەتێکی تەکنیکییە و تەنیا پێویستی بە هاوئاهەنگیی زیاتر هەیە."

قەیرانی نەختینە و پەککەوتنی تەنگەی هورمز

موزهر ساڵح ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق ئێستا بەهۆی بارودۆخی "جوگرافیای سیاسی" ناوچەکەوە لە قەیرانێکی داراییدایە. روونیکردەوە کە زیاتر لە 85%ـی هەناردەی نەوتی عێراق لە رێگەی تەنگەی هورمزەوە بووە، کە ئێستا بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە پەکیکەوتووە و سەرچاوەی سەرەکیی بودجە بڕدراوە.

راوێژکاری سەرۆکوەزیران گوتی: "عێراق مانگانە پێویستی بە نزیکەی هەشت تریلیۆن دینار هەیە بۆ مووچە و خانەنشینی. کۆکردنەوەی ئەم بڕە پارەیە لە داهاتە نانەوتییەکان و قەرزی ناوخۆیی کاتی دەوێت، بەڵام لە کۆتاییدا هەمووی خەرج دەکرێت."

بۆریی مووسڵ - جەیهان وەک چارەسەر

سەبارەت بە چارەسەری کێشەی نەختینە، موزهر ساڵح پێشبینی کرد بەمزووانە هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆریی "مووسڵ - جەیهان" دەستپێبکاتەوە. گوتی: "توانای سەرەتایی ئەم بۆرییە 750 هەزار بەرمیلە و رەنگە بگاتە ملیۆنێک و نیو. ئەمە دەبێتە هۆی کۆتاییهێنان بە قەیرانی نەختینە." ئاشکراشی کرد کە ئاستی هەڵاوسان لە عێراق جێگیرە و تەنیا 4.3%ـە.

دڵنیایی بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

موزهر ساڵح دڵنیایی دایە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، مووچەی ئەوان بەپێی دەستوور و پرەنسیپە ئەخلاقییەکان، هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراق نییە. جەختیشی کردەوە کە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە دیدێکی نیشتمانییەوە سەیری کێشەکان دەکات و هیچ هەستیارییەکی سیاسی بەرامبەر هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو کێشەکان زیاتر پەیوەندییان بە "سیستمی بیرۆکراسیی کۆنەوە" هەیە.

پشتبەستن بە قەرزی ناوخۆیی و بودجەی 2027

راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیران ئاشکرای کرد کە عێراق پشت بە بانکە حکومییە گەورەکان دەبەستێت بۆ دابینکردنی پارە. ئەگەر ئەو بانکانەش نەختینەیان نەمێنێت، لە رێگەی بانکی ناوەندییەوە پرۆسەی (دراوکردنی قەرز) دەکرێت، چونکە یەدەگی بانکی ناوەندی بەهێزە.

موزهر ساڵح گەشبینیی خۆی نیشاندا کە بودجەی ساڵی 2027 "بەهێزترین بودجە" دەبێت و هاوئاهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا لە بوارەکانی نەوت و گومرگدا دەگاتە بەرزترین ئاست.


بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە