کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق

عێراق

وەزیری نەوتی عێراق: هەناردەی رۆژانەمان گەیشتووەتە 2 ملیۆن بەرمیل نەوت

گەشاو خالید

گەشاو خالید

14-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید14-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری نەوتی عێراق، کردنەوەی وێستگەیەکی ناوەندیی چارەسەرکردنی گازی لە کێڵگەی فەیحا راگەیاند و ئاشکرای کرد کە تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق لە سەرەتای مانگی ئابەوە بۆ 2 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە.


رۆژی هەینی، 14ـی ئابی 2026، وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لەگەڵ ئەسعەد عێدانی، پارێزگاری بەسرە، رایگەیاند، وێستگەی چارەسەری ناوەندیی گاز (CPP) لە کێڵگەی نەوتیی فەیحا کەوتووەتە کار.

 ئەم وێستگەیە توانای چارەسەرکردنی 130 ملیۆن پێ سێجا گازی لە رۆژێکدا هەیە، هاوکات کێڵگەی فەیحاش رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت.

ئاماری هەناردە و داهات

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، کە ئێستا چوار کەشتیی نەوتهەڵگر لە بەندەرەکانن بۆ بارکردنی نەوتی خاوی عێراق. گوتیشی: "لە سەرەتای ئەم مانگەوە تێکڕای هەناردە گەیشتووەتە 2 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەمە لە کاتێکدایە کۆی هەناردەی مانگی تەممووز نزیکەی 49 ملیۆن بەرمیل بووە." 

هەمەجۆرکردنی رێڕەوەکانی هەناردە

لەبارەی داهاتووی گواستنەوەی وزە، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، هاوپەیمانییەکی نێوان کۆمپانیای "شیڤرۆن" و کۆمپانیای "UCC"ـی قەتەری پڕۆژەی بۆریی نەوتی "بەسرە - فیشخابوور" جێبەجێ دەکەن. 

باسم خزەیر گوتی: "ستراتیژیی حکومەتەکەی عەلی زەیدی فرەچەشنکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنە؛ جگە لە تەنگەی هورمز، کار دەکەین بۆ کاراکردنی هەناردە لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا و هێڵی حەدیسە بۆ بەندەری بانیاسی سووریا."

وەبەرهێنان و هەلی کار

وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوە کرد، کە دیدگای وەزارەتەکەیان ئەوەیە هەموو پارێزگاکان بکرێنە ناوچەی بەرهەمهێنەری نەوت و گاز بۆ باشترکردنی باری ئابوورییان. 

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەدا کارەکانی پشکنین لە ناوچەی فاو نیشانەی ئومێدبەخشی هەبوونی نەوت و گازی تێدا دەرکەوتووە. گوتیشی، پڕۆژە نوێیەکان دەبنە هۆی رەخساندنی هەلی کار و کەمکردنەوەی بێکاری لە ناوخۆی وڵاتدا.

ئابووریی عێراق بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت. بەهۆی ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی تەنگەی هورمز لە مانگەکانی رابردوودا، عێراق رووبەڕووی ئاڵنگاری گەورە بووەوە لە گەیاندنی نەوتەکەی بۆ بازاڕەکانی جیهان، ئەمەش بووە هۆی کەمبوونەوەی نەختینە لە گەنجینەی دەوڵەتدا و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق. 

 

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە