کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

عێراق

گومرگی عێراق: لە 7 مانگدا 2.5 ترلیۆن دینار داهاتمان هەبووە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

15-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد15-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق رایگەیاند، داهاتی 7 مانگی ئەمساڵی گومرگ گەیشتووەتە 2.5 ترلیۆن دینار. هەروەها پێشبینی دەکات تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ داهاتەکە بگاتە زیاتر لە 3.5 ترلیۆن دینار.


سامر قاسم تائی، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی گومرگ راگەیاند: "داهاتی گومرگ بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزبووەتەوە و تاوەکو ئێستا 2.5 ترلیۆن دینار کۆکراوەتەوە؛ کە یەکسانە بە تەواوی داهاتی ساڵی 2025."

تائی ئاماژەی بەوەش کرد، تەنیا لە مانگی تەممووزی رابردوودا 560 ملیار دینار وەک داهاتی گومرگی وەرگیراوە، ئەوەش بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی 2025 بە رێژەی 150% زیادی کردووە.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ پێشبینی دەکات تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، داهاتی گومرگ بگاتە زیاتر لە 3.5 ترلیۆن دینار و گوتی: "ئەمە بەرزترین داهات دەبێت کە لە مێژووی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تۆمار کرابێت."

سەبارەت بە هۆکاری زیادبوونی داهاتەکان، سامر قاسم تائی روونیکردەوە زیادبوونەکە بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنیی "ئەسیکۆدا" و بەستنەوەی ئەلیکترۆنیی نێوان سەرجەم بنکە گومرگییە فیدراڵییەکان و دامەزراوە حکوومییەکان دێت، کە کاریگەریی گەورەی هەبووە لە سنووردارکردنی گەندەڵی و رێگری لە خۆدزینەوە لە باج و گومرگ لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکاندا.

ئێوارەی هەینی 14ـی ئابی 2026 عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی بارەگای دەستەی دەروازە سنوورییەکانی کرد بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە سیستمی بەڕێوەبردنی ئەلیکترۆنیی دەروازەکان، پرۆسەی پشکنینی سۆنەر و چۆنییەتی وردبینیکردنی بارهەڵگرەکان لە فڕۆکەخانە و بەندەرەکان.

عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، لە مانگی تەممووزدا داهاتی دەروازەکان گەیشتووەتە زیاتر لە 500 ملیار دیناری عێراقی؛ گوتیشی: "ئەمە ژمارەیەکە کە پێشتر تۆمار نەکراوە."

بە گوتەی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، عەلی زەیدی چەند رێنماییەکی دەرکردووە، لەوانە "تووندکردنەوەی رێکارەکان و هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە دادوەرییەکان بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی، بەرەنگاربوونەوەی قاچاخیی ماددەی هۆشبەر و دەرمان وەک کاری لەپێشینە؛ هەروەها کاراکردنی هەنگاوەکانی ترانزێت بۆ ئەوەی عێراق ببێتە ئەڵقەی پێکەوەبەستنی ئەورووپا و وڵاتانی کەنداو لە چوارچێوەی پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان."

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان باسی لەوەش کرد، هەنگاوی گەورەیان ناوە لە بواری بەدیجیتاڵکردنی مامەڵەکان و بەستنەوەیان بە سیستمی (ئەسیکۆدا)، ئەوەش بە مەبەستی رێگریکردن لە هەر جۆرە ساختەکاری و دەستکارییەک لە پسوولەی کاڵاکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە