کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی کۆبوونەوەکە

وێنەی کۆبوونەوەکە

عێراق

زەیدی یەک ترلیۆن دیناری بۆ دیوانیە تەرخان کرد و وەک "پایتەختی کشتوکاڵ" ناساندی

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

15-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد15-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق پلانی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای دیوانیەی راگەیاند و وەک "پایتەختی کشتوکاڵ و سەبەتەی خۆراکی عێراق" ناساندی. هەروەها بڕیاری دا بە تەرخانکردنی یەک ترلیۆن دینار بۆ ئاوەدانکردنەوە و بووژاندنەوەی پارێزگاکە.


رۆژی شەممە، 15ـی ئابی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای دیوانیە کرد کە پێکهاتبوون لە نوێنەرانی پارێزگاکە لە پەرلەمان، پارێزگار، سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا. نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، عەلی زەیدی جەختی کردووەتەوە لەوەی دیوانیە شایستەی بایەخێکی تایبەتە و پلانێکی گشتگیری بۆ ئاوەدانکردنەوەی خزمەتگوزاری، ئابووری و کشتوکاڵی پارێزگاکە راگەیاندووە.

سەرۆکوەزیران بڕیاری دا بە تەرخانکردنی یەک ترلیۆن دینار بۆ دیوانیە، کە 650 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی پرۆژە حکومییە راگیراوەکان، لە سەروو هەموویانەوە پرۆژەی ئاوەڕۆی دیوانیە و نۆژەنکردنەوەی 30 گەڕەکی نیشتەجێبوون. هەروەها 350 ملیار دیناریش بۆ شایستە داراییەکانی جووتیارانی پارێزگاکە تەرخان کردووە.

نووسینگەکەی دەڵێت: "عەلی زەیدی بڕیاری داوە بە زیادکردنی پشکی ئاوی پارێزگای دیوانیە و پەسندکردنی پلانی کشتوکاڵی و چارەسەرکردنی کێشەکانی چاکسازیی زەوی، تاوەکو پێگەی پارێزگاکە وەک سەبەتەی خۆراکی عێراق بەهێزتر بێت." هەروەها بڕیار درا پشکێکی تایبەت لە وزەی کارەبا بە وزەی خۆر بۆ پارێزگاکە تەرخان بکرێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە دیوانیە بخرێتە نێو پرۆژەی (ملیۆن پارچە زەوی) و پشکی پارێزگاکە لە 100 هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبوون کەمتر نابێت، زەوییەکانیش دەدرێتە ئەو کەسانەی خانوویان نییە.

بڕیارێکی دیکەی زەیدی بۆ پارێزگای دیوانیە تایبەت بووە بە ئەندازیارانی کشتوکاڵ و پزیشکانی ڤێتێرنەری و تێیدا فەرمانی کردووە زەویی کشتوکاڵییان بۆ تەرخان بکرێت تاوەکو وەبەرهێنانی تێدا بکەن، "بە مەبەستی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و رەخساندنی هەلی کار."

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە