کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق

سەرۆکوەزیرانی عێراق: دەبێت کۆمپانیاکانی نەوت 24 کاژێر کار بکەن

گەشاو خالید

گەشاو خالید

17-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید17-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای کرد کۆمپانیاکانی نەوت بە درێژایی 24 کاژێر کار بکەن. ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی داخرانی تەنگەی هورمز و زیادکردنی توانای هەناردەکردنی نەوت.

رۆژی دووشەممە، 17ـی ئابی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی وەزارەتی نەوتی کرد کە تێیدا وەزیرانی دارایی و نەوت و بەرپرسانی باڵای وەزارەتەکە ئامادەی بوون. لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەو زیانە گەورانە کرا، کە بەهۆی داخرانی تەنگەی هورمزەوە بەر ئاستی هەناردەی نەوت و داهاتی عێراق کەوتوون.

عەلی فالح زەیدی جەختی لە پێویستیی دۆزینەوەی رێگەچارەی خێرا و کردەیی کردەوە و رایگەیاند: "پێویستە بەپەلە کار بۆ نۆژەنکردنەوەی بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت بکرێت و گرێبەستی نوێ لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ بەبازاڕکردنی نەوت واژۆ بکرێت."

سەرۆکوەزیرانی عێراق رێنمایی دا کە کارەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن رانەوەستن و کۆمپانیا نەوتییەکان بەردەوام بن لە کارکردن بۆ ئەوەی دڵنیایی لە بەردەوامیی داهاتی دەوڵەت و جێگیریی ئابووری بدرێت. گوتیشی: "دەبێت ئەم قەیرانەی ئێستا بکەینە دەرفەتێک بۆ سەرکەوتن لەڕێگەی پەرەپێدانی ژێرخانی نەوتی و فراوانکردنی دەروازە جێگرەوەکانی هەناردەکردن."

لە کۆبوونەوەکەدا چەندین ستراتیژی و پلانی نوێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی تەنگەی هورمز خرانەڕوو، بە مەبەستی رێگری لە پاشەکشەی زیاتری ئابووریی عێراق و پاراستنی بودجەی وڵات لە مەترسییەکان.

عێراق زیاتر لە 85%ـی نەوتەکەی لەڕێگەی بەندەرەکانی بەسڕە و تەنگەی هورمزەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان رەوانە دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە