کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق

عێراق

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی سەر هەولێر: پێشهاتێکی مەترسیدارە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

17-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد17-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شوێنی نیشتەجێبوونی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن دەکات و رایدەگەیێنێت، ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشێکی جیانەکراوەیە لە ئاسایشی عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی ئابی 2026، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا هێرشەکەی وەک "پێشهاتێکی مەترسیدار و رەتکراوە" وەسف کرد و وەک ئاماژەی پێدەکات، "ئەو هێرشە دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەریی عێراق و ئاسایشی هاووڵاتییان و سەقامگیریی دامەزراوەکانی دەوڵەت."

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشێکی جیانەکراوەیە لە ئاسایشی عێراق، بەئامانجگرتنی هەر بەشێکی خاکەکەی یان بەرپرس و دامەزراوەکانی، بە هیچ شێوەیەک و لەژێر هیچ ناو و پاساوێکدا قبووڵکراو نییە."

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق داوای لە حکومەتی فیدراڵی و دەزگا پەیوەندیدارەکان کردووە "بەپەلە" لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی ئەو هێرشە بکەن و رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی سەروەریی نیشتمانی و رێگری لە دووبارەبوونەوەی دەستدرێژیی لەو شێوەیە.

هەر لە راگەیێندراوەکەدا، پەرلەمانی عێراق جەختی لە هەڵوێستی خۆی کردووەتەوە بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و دەڵێت: "پێویستە رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق بگیرێت و پەنا بۆ دیالۆگ و کەناڵە دیپلۆماسییەکان ببرێت بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، بەجۆرێک کە ئاسایشی عێراق بپارێزرێت و ناوچەکە لە ئاڵۆزیی زیاتر بەدوور بێت."

دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشەکەوە رایگەیاند بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 17ی ئابی 2026، لە کاتژمێر 00:28، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کران، بەڵام هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە