کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

دەستەی گەیاندنی عێراق لەبارەی کێشەی کۆڕەک: نێوانمان گەیشتووەتە رێگایەکی داخراو

گەشاو خالید

گەشاو خالید

22-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید22-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق رایدەگەیەنێت، سەروەریی دیجیتاڵیی وڵات تەنیا لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیدایە و دابەشناکرێت. هۆشداریش دەداتە ئەو کۆمپانیایانەی گەیاندن کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن و دەڵێت: "ئەو کۆمپانیایانە هەرچەندە کات بخایەنێت، دەبێت باجی کارەکانیان بدەن، وەک چۆن لەگەڵ کۆڕەکدا روویدا"


رۆژی شەممە، 22ـی ئابی 2026، لەمیانی هەشتەمین کۆنفرانسی دیالۆگی بەغدا، بەلیغ ئەبو کەلەل، سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق گوتارێکی پێشکێشکرد و تیشکی خستەسەر پرسی گەیاندن و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لەو کەرتەدا.

"سەروەریی دیجیتاڵی تەنیا لای بەغدایە"

بەلیغ ئەبو کەلەل لە گوتارەکەیدا جەختی لەوە کردەوە، کەرتی گەیاندن ئێستا تەنیا پرسێکی خزمەتگوزاری نییە، بەڵکو بووەتە "کەرتێکی ئەمنی و ئابووری" و پێویستی بە رێکخستنەوەی ورد هەیە. گوتیشی: "سەروەریی دیجیتاڵیی وڵات تەنیا لە دەستی دەسەڵاتی فیدراڵیدایە و ناتوانرێت دابەشبکرێت."

سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و گەیاندن ئاماژەی بە پاڵپشتییەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد بۆ دەستەکەیان و رایگەیاند، بە سەربەخۆییەکی تەواوەوە کارەکانیان رادەپەڕێنن.

قەرز و سزای کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان

سەبارەت بەو کۆمپانیایانەی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، بەلیغ ئەبو کەلەل پەیامێکی روونی ئاراستەکرد و رایگەیاند، کۆمەڵێک سزا و پێبژاردنی دارایی بەسەر ئەو کۆمپانیایانەدا سەپێندراوە و دەبێت بیدەن.

ئەبو کەلەل گوتی: "ئەم پێبژاردنانە بەهیچ شێوەیەک ناسڕێنەوە، مەگەر بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران بێت. پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن بەردەوامە، بەڵام پرسی قەرزەکان جیاوازە."

سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق وەک ئاماژەیەک بۆ جدییەتی بڕیارەکانیان، ناوی کۆمپانیای "کۆڕەک"ـی هێنا و رایگەیاند: "ئەو کۆمپانیایانە هەرچەندە کات بخایەنێت، دەبێت باجی کارەکانیان بدەن، وەک چۆن لەگەڵ کۆڕەکدا روویدا." بەڵام نیگەرانیی خۆشی نیشاندا و گوتی: "بەداخەوە لە کۆتاییدا هەر هاووڵاتی باجی ئەو سزایانە دەدات."

لەدوای گوتارەکەی، سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق لەوەڵامی پرسیارێکی شکۆ عومەر، بەرێوبەری نوسینگەی رووداو لە بەغدا، لەبارەی ئەوەی ئایا هاوڵاتیان بەهۆی ئەو بڕیارەوە زیانی پێ ناگات، ئەبو کەلەل بە رووداوی راگەیاند؛ "هاوڵاتی زیانی پێ ناگات بەڵکو دەبێت ژمارەکەی بگۆڕێت و سیمکارتێکی نوێ دابین بکات و سیمکارتە کۆنەکەش بهێڵێتەوە و دواتر ئێمە مافی هەموویان دەدەین"

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە