کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەمپی جەدعە کەسوکاری چەکدارانی داعشی تێدایە.

کەمپی جەدعە کەسوکاری چەکدارانی داعشی تێدایە.

عێراق

کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بۆ رووداو: پلانمان وایە کۆتایی ئەم ساڵ کەمپی جەدعە دابخرێت

هەستیار قادر

هەستیار قادر

25-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر25-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی ئەو پلانەی دایانناوە، کۆتایی ئەم ساڵ کەمپی جەدعە لە نەینەوا دادەخرێت، کە کەسوکاری چەکدارانی داعشی تێدایە.

عەلی جەهانگیر، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سێشەممە 25-8-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: بەگوێرەی ئەو پلانەی دایانناوە، کۆتایی ئەم ساڵ کەمپی جەدعە لە نەینەوا دادەخرێت، ئەوەش لە دوای ئەوەی ئەو خێزانانەی لەوێ ماون دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان.

کەمپی جەدعە تایبەتە بەو عێراقیانەی کە کەسوکاری چەکدارانی داعش بوون و لە کەمپی هۆل لە رۆژئاڤای کوردستانەوە گەڕێندراونەتەوە.

عەلی جەهانگیر رایگەیاند، ئێستا نزیکەی سێ هەزار کەس لە کەمپی جەدعە ماون و رێکارە پێویستەکانیان بۆ دەگیرێتەبەر بۆ گەڕانەوەیان.

لەو کەمپەدا پرۆسەی شایاندنەوە بۆ کەسوکاری چەکدارانی داعش دەکرێت، کە زۆربەیان ژن و منداڵن، ئەوەش بەر لەوەی بگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان.

لە ساڵی 2021ـەوە کە گەڕانەوەی ئەو کەسانە بۆ عێراق دەست پێکردووە، 21 هەزار و 500 کەس گەڕێندراونەتەوە بۆ کەمپەکە و زیاتر لە 18 هەزاریان چوونەتەوە زێدی خۆیان لە پارێزگاکانی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە