کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

عێراق

مالیکی: ئەگەر سنووردارکردنی چەک بگۆڕێت بۆ پێکدادان، مەترسییەکی گەورەیە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

26-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر26-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە گرنگی دەزانێت دۆسیەی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت، دوور لە رووبەڕووبوونەوە یەکلا بکرێتەوە و دەڵێت، ئەگەر دۆسیەکە بگۆڕێت بۆ پێکدادانی نێوان دەوڵەت و گرووپە چەکدارەکان، مەترسییەکی گەورە دروست دەبێت.

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: عێراق بە قۆناخێکی هەستیاردا تێپەڕدەبێت، کە پێویستی بە بەرپرسیارێتی و دانایی و هەوڵە، هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی "ئاگر لە واقیعی سیاسی" بەربدرێت و دۆخەکە بشێوێندرێت.

نووری مالیکی گوتی، گرنگە کە دۆسیەی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت، دوور لە رووبەڕووبوونەوە و بارگرژی چارەسەر بکرێت و هۆشداریدا لەوەی ئەو دۆسیەیە بگۆڕێت بۆ پێکدادان لە نێوان دەوڵەت و گرووپەکان و ئەوە "بە مەترسییەکی گەورە" ناودەبات.

ئەو گوتانەی مالیکی لە دیدارێکدا بوو لەگەڵ ژمارەیەک لە شرۆڤەکارانی سیاسی کە رۆژی چوارشەممە، 26ـی ئابی 2026، لە بەغدا پێشوازی لێکردن.

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، هەر رووبەڕووبوونەوەیەکی ناوخۆیی بە زیان بۆ هەموو عێراق دەبێت نەک تەنیا یەک پێکهاتە.

مالیکی دەڵێت: "هەر کەسێک وا پێشبینی بکات کە هەر ململانێیەکی چاوەڕوانکراو لە نێوان شیعەدا دەبێت، بەهەڵەدا چووە و حکومەت و هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی رێگە نادەن وڵات تووشی شەڕی ناوخۆیی بێت."

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا یەکێکە لە سێ ئەندامی لیژنەیەکی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کە دانوستاندن لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان دەکەن لەبارەی کۆنترۆڵکردنی چەک.

نووری مالیکی گوتی: "چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەردەوام پاڵپشتیی حکومەت دەکات. ئەگەر تێبینی لەبارەی کارکردنی حکومەت هەبێت، مانای ئەوە نییە بە گۆڕینی حکومەت یان رووخاندنی رازی بێت."

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە