کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

وەزیری نەوتی عێراق: ناتوانین بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان بنێرین

گەشاو خالید

گەشاو خالید

27-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید27-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانتارێکی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق، بەڵگەیەکی فەرمیی وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاودەکاتەوە، کە تێیدا ناردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان رەتکراوەتەوە؛ وەزارەتەکەش هۆکارەکەی بۆ "کەمبوونەوەی یەدەگی ستراتیژی" و "زیادبوونی خواست لە وەرزی هاویندا" دەگەرێنێتەوە.


سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، 27ـی ئابی 2026، نووسراوێکی فەرمیی وەزارەتی نەوتی عێراقی بڵاوکردەوە کە واژۆی باسم محەممەد، وەزیری نەوتی عێراقی لەسەرە. نووسراوەکە وەڵامی داواکارییەکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە تێیدا داوای دابینکردنی بەنزینیان کردبوو لە رێگەی پاڵاوتنی 15 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی رۆژانە بە نرخی فەرمی.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە وەڵامەکەیدا سێ هۆکاری سەرەکیی بۆ رەتکردنەوەی داواکەی هەرێمی کوردستان خستووەتە روو، یەکەمیان گۆڕانکارییە "جیۆسیاسیەکان" لە ناوچەکەدا کە کاریگەرییان لەسەر زنجیرەی دابینکردن و بەرهەمهێنان هەبووە، گەیشتن بە لووتکەی بەکارهێنان لە وەرزی هاویندا کە تێیدا ئاستی بەکارهێنانی ناوخۆیی بە شێوەیەکی بێپێشینە بەرزبووەتەوە، هەروەها دابەزینی یەدەگی ستراتیژیی سووتەمەنی بۆ نزمترین ئاستی "مەترسیدار".

سیپان شێروانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی: "ئەمە نووسراو و واژووی وەزیری نەوتی عێراقە، کە دەڵێت ناتوانم بەنزین و بەرهەمە نەوتییەکانتان بدەمێ، نووسراوەکە هی سێ رۆژ پێش ئێستایە." ئەو پەرلەمانتارە رەخنەی لەوانەش گرتووە کە بەرگری لە وەزیر دەکەن و دەڵێن، هەموو شتێک بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.


حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی راوەستانی هەناردەی نەوت و گرانبوونی تێچووی پاڵاوتنی ناوخۆیی، چەندین جار داوای لە حکومەتی فیدراڵ کردووە پشکی هەرێمی کوردستان لە بەرهەمە نەوتییەکان هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە و بە نرخی پاڵپشتیکراو بنێرێت. 

بە گوێرەی رێککەوتنی نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان  و وەزارەتی نەوت و کۆمپانیاکان، کە تاوەکو کانوونی دووەمی 2027 درێژکراوەتەوە، حکومەتی عێراق رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات، بەڵام هەرێمی کوردستان ئەو بڕە بە کەم دەزانێت و دەڵێت بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووان دەبێت پشکی هەرێم کوردستان بۆ 140 هەزار بەرمیل زیاد بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە