کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دەستەى دەستپاکی عێراق

دەستەى دەستپاکی عێراق

عێراق

دەستپاکیی عێراق رێگری لە فرۆشتنی زەوییەک دەکات کە بە نیوەی نرخەکەی خەمڵێندرابوو

هەستیار قادر

هەستیار قادر

31-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر31-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ 

دەستەی دەستپاکیی عێراق فرۆشتنی موڵکێکی حکومی لە ئەنبار هەڵدەوەشێنێتەوە کە 550 دۆنمە و بە نیوەی نرخی راستەقینە فرۆشراوە.

دووشەممە 31ی ئابی 2026، دەستەی دەستپاکیی عێراق وردەکاریی ئەو دۆسیەیەی لە راگەیێندراوێکدا بڵاوکردەوە. 

بەگوێرەی دەستەکە، لە فەرمانگەی موڵکی دەوڵەت و بەڕێوەبەرایەتیی پلاندانانی شارسازیی ئەنبار لێکۆڵینەوەیان لەو دۆسیەیە کردووە.

ئەو زەوییە 550 دۆنمە و بەبێ وەرگرتنی رەزامەندیی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار بە هاووڵاتییەک فرۆشراوە.

نرخی فرۆشتنی ئەو موڵکە بە 13 ملیار و 750 ملیۆن دینار دیاریکراوە،  لەسەر بنەماى خەمڵاندنی نرخی یەک دۆنمی ئەو زەوییە بە 25 ملیۆن و 90 هەزار دینار، لەکاتێکدا بەگوێرەى دەستەى دەستپاکى نرخی خەمڵێندراوی راستەقینەی یەک دۆنمى موڵکەکە 60 ملیۆن دینارە؛ بەوپێیەی نرخی راستەقینەی ئەو موڵکە 33 ملیار دینارە و لە فرۆشتنیدا 19 ملیار و 250 ملیۆن دینار کەمتر نووسراوە.

بەگوێرەی بڕیاری دادگا، رێکارەکانی فرۆشتنی ئەو زەوییە راگیراوە، گوتە لە نوێنەری یاسایی هەردوو فەرمانگەی موڵکی دەوڵەت و تۆماری خانووبەرەی ئەنبار و دەستەی گشتیی باج لەبارەی ئەو دۆسیەیە وەرگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە