کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: ئەرشیڤ

ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: ئەرشیڤ

عێراق

گوتەبێژی حکومەت: زەیدی پێشنیازێکی بۆ مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان رەتکردەوە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

31-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد31-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، عەلی زەیدی پێشنیازێکی بۆ مانەوەی بەشێک لە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەدوای 30ی ئەیلوولی ئەم ساڵ رەتکردووەتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، لە مانگی ئەیلوول دا ئەنجوومەنی وەزیران دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 دەدات.

رۆژی دووشەممە 31ی ئابی 2026 حەیدەر عەبودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "بودجەی ساڵی 2027 جیاواز دەبێت لە ساڵانی پێشوو، پشت بە بەرنامە و کارایی دەبەستێت و لەسەر بنەمای چۆنیەتیی خەرجکردنی پارە دادەرێژرێت." راشیگەیاند، لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دەدات و بودجەکە گونجاو دەبێت.

سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، حەیدەر عەبودی گوتی، "سەرۆکوەزیران پێشنیازێکی بۆ مانەوەی هەندێک لە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ دوای 30ی ئەیلوول رەتکردەوە." گوتیشی، گفتوگۆکان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی رێکوپێک بەڕێوەدەچن و پێش کۆتایی مانگی ئەیلوول ئەم دۆسیەیە کۆتایی دێت، کە وەک قۆناخێکی راگوزەر بۆ گۆڕینی پەیوەندییەکان بۆ هاوئاهەنگیی هاوبەش، وەسفی کرد.

گوتەبێژی حکومەت ئاشکرای کرد، عەلی زەیدی لە نیوەی یەکەمی مانگی ئەیلوول دا، بە سەردانێکی فەرمی گەشتێکی ئەورووپا دەکات و سەردانی پاریس و بەرلین دەکات، تێیدا "دۆسیەی ئەمنی" یەکێک دەبێت لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانی.

لەبارەی خزمەتگوزارییەکان و دۆسیەی دابەشکردنی زەوی، عەبودی رایگەیاند، "سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیران رێکاری پێویست بۆ دابەشکردنی یەک ملیۆن پارچە زەوی دەگرێتەبەر کە هەموو هاووڵاتییان دەگرێتەوە."

فەرمانبەرانی گرێبەست داوا دەکەن لە بودجەی 2027دا بکرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی، عەبودی لەو بارەیەوە گوتی، "حکومەت خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە دۆسیەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و وانەبێژان و دیاریکردنی تێچووی داراییان."

سەبارەت بە نرخی سووتەمەنی بۆ موەلیدە ئەهلییەکان عەبودی رایگەیاند، سەرۆکوەزیران وەزارەتی نەوتی سەرپشک کردووە بۆ دابینکردنی پێویستییەکانیان و بڕیار دراوە بۆ هەر "کەی ڤی"ـیەک 35 لیتر گازوایل بە نرخی 400 دینار بۆ هەر لیترێک بدرێتە خاوەن مۆلیدەکان.

گوتەبێژی حکومەت باسی لە هەڵمەتەکانی دژ بە گەندەڵی کرد و گوتی، "حکومەت بەردەوامە لە راوەدوونانی تۆمەتباران و وشککردنی سەرچاوەکانی گەندەڵی." 

عەبودی ئاماژەی بە هەناردەی نەوت کرد  و رایگەیاند، هەناردە بە شێوەیەکی رێکوپێک بەردەوامە و رۆژانە گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل. گوتیشی، حکومەتی عێراق کار دەکات بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و دەیەوێت تەنیا پشت بە نەوت نەبەستێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە