کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شەڕڤانێک یەبەشە.

شەڕڤانێک یەبەشە.

عێراق

چارەنووسی چەکدارانی یەبەشە لە شنگال چی لێدێت؟

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

02-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد02-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی عێراق بڕیاری داوە ئەو چەکدارە عێراقییانەی لە شنگالن و نزیکن لە پەکەکە، تێکەڵی هێزە ئەمنییەکان بکات و مووچەیان بۆ دابین بکات. بەڵام یەبەشە دەنگۆی هەر جۆرە رێککەوتنێکی لەو شێوەیە رەتدەکاتەوە.


رۆژی سێشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2026، لە کۆبوونەوەیەکی ئەمنی بە سەرپەرشتیی عەبدولئەمیر شەممەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دۆخی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی قەزاکە تاوتوێ کرا.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند: "حکومەتی عێراق بەنیازە هەموو ئەو چەکدارە عێراقییانەی نزیک لە پەکەکە لە شنگالن، بیانخاتە سەر هێزە ئەمنییەکان، کە ئەمە جیا دەبێت لە هێزەکانی حەشدی شەعبی." ئاماژەی بەوەش کرد کە ژمارەی ئەو کەسانە لە نێوان 1500 بۆ 2000 کەس دەبێت.

هەر لەمبارەیەوە، محەممەد جاسم کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بۆ رووداو پشتڕاستیکردەوە کە بڕیارە حکومەتی فیدراڵ ئەو چەکدارانەی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) تێکەڵ بە هێزە ئەمنییەکان بکات و مووچەی مانگانەیان بۆ دابین بکات. کاکەیی گوتی: "گفتوگۆکان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامن و ئامانج لێی گەڕاندنەوەی سەقامگیرییە بۆ ناوچەکە."

یەبەشە: رێککەوتنەکە بێ بنەمایە

لەلایەکی دیکەوە، فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) لە راگەیێنراوێکدا سەرلەبەری ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە و رایگەیاند: "ئەو راپۆرتانەی باس لە تێکەڵبوونی 2200 شەڕڤانمان بە ریزەکانی سوپای عێراق دەکەن، هیچ بنەمایەکی راستییان نییە و هیچ رێککەوتنێکی لەو شێوەیە نەکراوە."

یەبەشە جەختی کردەوە کە ئەوان رێز لە دامەزراوە فەرمییەکانی عێراق دەگرن، بەڵام پێویستە هەر هەنگاوێک بنرێت بە بەشداریی لایەنە پەیوەندیدارەکان و خەڵکی ناوچەکە بێت. هەروەها داوای لە میدیاکان کرد بەرپرسیارانەتر مامەڵە بکەن و راپۆرتی بێ بنەما وەک بڕیاری فەرمی پێشان نەدەن.

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدان کە بەپێی رێککەوتننامەی شنگال (2020)ی نێوان هەولێر و بەغدا، دەبێت دۆسیەی ئەمنیی ناوخۆی قەزاکە رادەستی پۆلیسی خۆجێی بکرێت و زەمینە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان خۆش بکرێت. 

بڕیارە نوێیەکەی بەغدا ئەگەر بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، وەک هەوڵێک دەبینرێت بۆ یەکخستنی ئەو هێزە چەکدارانەی کە ئێستا لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتدان.

 





بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە