کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق. وێنە: ئەرشیڤ

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق. وێنە: ئەرشیڤ

عێراق

وەزارەتی نەوتی عێراق: مانگی رابردوو 70 ملیۆن بەرمیل نەوتمان هەناردە کردووە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

04-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد04-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات


رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێ، مانگی رابردوو بەرزترین ئاستی هەناردەکردنی نەوت و داهات لەدوای دەستپێکردنی جەنگ و قەیرانی گەرووی هورمزەوە تۆمارکراوە؛ ئاشکرایشی دەکات کە پلانێکی ستراتیژی هەیە بۆ هەناردەکردنی نەوت لە دەرەوەی تەنگەی هورمز.


سەلیم رووکابی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێ: "ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی عێراق سێ ملیۆن بەرمیلی رۆژانەی تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا تێکڕای هەناردەکردنی نەوت لە مانگی ئابدا زیاتر لە دوو ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا". 

سەلیم رووکانی گوتی، رۆژانە نزیکەی 30 هەزار مەتر سێجا رۆنی سووتەمەنیش هەناردە کراوە.

بە گوتەی گوتەبێژەکەی وەزارەتی نەوت، کۆی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئابدا گەیشتووەتە نزیکەی 70 ملیۆن بەرمیل کە داهاتە سەرەتاییەکەی بە نزیکەی چوار ملیار و 500 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێ. رووکابی دەڵێت: "ئەمە بەرزترین داهاتە لە دوای دەستپێکردنی جەنگەوە تۆمارکرابێت و رەنگدانەوەی رۆڵی گرنگی کەرتی نەوتە لە پاڵپشتیکردنی ئابووریی نیشتمانی و زیادکردنی داهاتی گشتیی دەوڵەت".

سەبارەت بە هەوڵەکانی عێراق بۆ دۆزینەوەی رێگەی نوێی گواستنەوە و هەناردەکردن، سەلیم رووکابی باس لەوە دەکات، عێراق لە چوارچێوەی پلانە ستراتیژییەکانیدا کار دەکات بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو لە رێگەی دەریاوە و لە دەرەوەی تەنگەی هورمزیش.

گوتەبێژی وەزارەتی نەوت ئامانجی ئەو هەنگاوەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە "بەهای بازاڕیی نەوتی عێراق و نرخەکەی بەرزبکرێتەوە، داهاتی زیاتر بەدەستبهێندرێت و فرەجۆریش لە دەروازەکانی هەناردەکردندا هەبێت، بۆ دڵنیابوونەوە لە بەردەوامیی پڕۆسەی هەناردەکردن".

عێراق لە چەند مانگی رابردوودا بەهۆی پەککەوتنی هەناردەی نەوت لە تەنگەی هورمزەوە رووبەڕووی قەیرانی نەختینە بووەوە. ئەو دۆخە وایکرد دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگەکانی تەممووز و ئاب دوابکەوێ.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە