کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و ستیڤن فەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق

کۆبوونەوەی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و ستیڤن فەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق

عێراق

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: پلانێک بۆ سنووردارکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت دادەنرێت

هەستیار قادر

هەستیار قادر

07-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر07-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات


رووداو دیجیتاڵ 


سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا، سنووردارکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت تاوتوێ دەکەن و بەگوێرەی ئەو ئەنجوومەنە، لیژنەیەکى هاوپەیمانى چوارچێوەی هاوئاهەنگی، پلانى سنووردارکردنی چەک ئامادە دەکات.


ئەو کۆبوونەوەیەی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و ستیڤن فەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئەیلوولی 2026 ئەنجامدراوە.

بەگوێرەی راگەیێنراوێکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە رێکارەکانی دادگە کراوە بۆ پاڵپشتیی رێوشوێنەکانى حکومەت بۆ جێبەجێکردنی پلانى سنووردارکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت، لەسەر بنەمای پلانێک کە لیژنەیەکی سەر بە هاوپەیمانى چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئامادەی دەکات و لە دوای ئامادەکردنی، لە کاتێکی گونجاودا رادەگەیێنرێت.

30ی ئەیلوول وادەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی دژی داعشە لە عێراق، کە مەرجی بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانە بۆ بەشداریکردن لە سنووردارکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت.

عەقیل ردێنی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ئەو لیژنەیەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کە پلانى سنووردارکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت دادەڕێژێت، هەمان ئەو لیژنەیەیە کە گفتوگۆ لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان دەکات.

لیژنەکە پێکهاتووە لە: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا؛ هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر؛ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان.

عەقیل ردێنی رایگەیاند، کە ئەوەی ئێستا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت ئەوەیە، کە چەکی گرووپەکان رادەستی دەستەی حەشدی شەعبی بکرێت، بۆ ئەوەی بڕیاری جەنگ بەدەستی پەرلەمان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بێت و ئەو لیژنەیەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، لە پلانەکەیدا تێڕوانینەکان بۆ جێبەجێکردنی سنووردارکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت کۆدەکاتەوە.

تاوەکو ئێستا سێ گرووپی چەکدار ئامادە نەبوون بە تەواوی چەک دابنێن و لیژنەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگیش لە گفتوگۆدایە لەگەڵیان، کە بریتین لە: بزووتنەوەی نوجەبا، هەردوو کەتیبەکانی حیزبوڵڵا و سەیدولشوهەدا.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە