رووداو دیجیتاڵ
بنمیچى باڵەخانەیەک لە کاتى تێکردنى چیمەنتۆ لە بەغدا رووخا و لە ئەنجامدا کرێکارێک گیانى لەدەستدا و 12ى دیکە برینداربوون.
بەیانى 11ى ئەیلوولى 2026، نەواس سەباح شاکر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت "رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ لە ناوچەى عوتەیفییەى بەشى کەرخى بەغدا روویداوە، لەکاتى تێکردنى چیمەنتۆى بنمیچى نهۆمى یەکەمى باڵەخانەیەکدا بووە و رووخاوە بەسەر کرێکارەکاندا."
بەگوتەى نەواس سەباح، تیمەکانیان 12 کرێکاریان لەو رووداوە رزگارکردووە و رەوانەى نەخۆشخانە کراون کە عێراقی بوون، بەڵام یەکێک لە کرێکارەکان لەژێر بنمیچەکەدا گیانى لەدەستداوە.
بەرگریی شارستانیی عێراق بۆ پاراستنى گیانى کرێکاران لە باڵەخانەکان رێکار و رێنمایی تایبەتى هەیە کە بەگوێرەى یاسا دیاریکراوە و ئەوانەى سەرپێچى دەکەن سزای بەندکردن و پێبژاردنیان بۆ دیاریکراوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق رایگەیاند، داواى لێکۆڵینەوەى کردووە لەبارەى رووداوەکە بۆ دیاریکردنى ئەو کەسانەى کە کەمتەرخەم و هۆکارى ئەو رووداوە بوون.
.jpg&w=3840&q=75)



