کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق. وێنە: ئەرشیڤ

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق. وێنە: ئەرشیڤ

عێراق

وەزارەتی نەوتی عێراق: نرخی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتییان نەگۆڕاوە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

11-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد11-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێ، ئەو گۆڕانکارییەی لە نرخی بەرهەمە نەوتییەکاندا کراوە تەنیا بۆ دامودەزگا حکومییەکان و کەرتی دیکەیە و هاووڵاتییان ناگرێتەوە.


وەزارەتی نەوتی عێراق، رۆژی هەینی، 11ی ئەیلوولی 2026، لە روونکردنەوەیەکدا بۆ رای گشتی گوتی: "ئەوەی بەم دواییە لە هەندێک پلاتفۆرمی سۆشیاڵ میدیا سەبارەت بە نرخی بەرهەمە نەوتییەکان بڵاوکراوەتەوە، پەیوەندی بەو نرخەوەیە کە بۆ لایەن و فەرمانگە حکومییەکان و کەرتەکانی دیکە پەسندکراوە و ئەو بەرهەمە نەوتییانە ناگرێتەوە کە بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێ."

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، نرخی ئەو بەرهەمە نەوتیانەی بۆ هاووڵاتییان تەرخان کراوە، هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و هێشتا بەو نرخە پاڵپشتیکراوانە دەفرۆشرێن کە لای هەمووان زانراوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق داوا لە هاووڵاتییان و میدیاکان دەکات، پشت بەو زانیارییانە ببەستن کە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکانەوە بڵاودەکرێنەوە و "بەدوای ئەو هەواڵ و بڵاوکراوە نادروستانەدا نەچن کە لەوانەیە ببنەهۆی سەرلێشێواندن یان نیگەرانی."

حکومەتی عێراق ساڵانە بڕێکی زۆر پارە بۆ پاڵپشتیکردنی نرخی سووتەمەنی (بەنزین، نەوتی سپی و گازوایل) تەرخان دەکات تاوەکو بە نرخێکی کەمتر لە تێچووی راستەقینەی خۆی بگاتە دەست هاووڵاتییان. 

نرخی بەنزینی پاڵپشتیکراو  بۆ هەر لیترێک: 
نۆرمال : 450 دینار
موحەسەن : 850 دینار
سوپەر: 1250 دینار

نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان: 150 دینار بۆ هەر لیترێک
زەیتی گاز(دیزل) بۆ هاووڵاتییان : 400 دینار بۆ هەر لیترێک

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە