کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ و عەلی زەیدی لە کۆشکی سپی

دۆناڵد ترەمپ و عەلی زەیدی لە کۆشکی سپی

عێراق

هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا: بە بەهای 60 ملیار دۆلار لەگەڵ بەغدا رێککەوتنمان کردووە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

12-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد12-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، سەردانەکەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن ئاسۆیەکی نوێی بۆ هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە و پەیوەندییەکانی واشنتن و بەغدا لە پێشکەوتنێکی گەورەدان. ئاماژە بەوەش دەکات لەو سەردانەدا بە بەهای 60 ملیار دۆلار رێککەوتن واژوو کراون.

ستیڤن فەیگن لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی شەممە، 12ی ئەیلوولی 2026 بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، "پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن لەبەردەم گەشەسەندنێکی گەورەدان و ئاراستەیەکی هاوبەش هەیە بۆ بەهێزکردنی هاوبەشیی ئابووری و فراوانکردنی دەرفەتەکانی هاوکاری لە نێوان هەردوو وڵات."

هەڵسوڕێنەری کاروباری ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ واشنتن "بە دەسەڵات و متمانەی گەلی عێراقەوە بووە بۆ بنیاتنانی عێراقێکی خاوەن سەروەری، ئارام و گەشەسەندوو." دەشڵێت، "عێراقی ئەمڕۆ وەک عێراقی دوێنێ سەیر ناکرێت، بەڵکو بووەتە وڵاتێک کە پڕە لە دەرفەتی مەزن."

سەبارەت بە روانگەی واشنتن، فاگن باسی لەوە کردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چاوەڕوانی و دیدگەی تایبەتی خۆی بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان هەیە، کە خۆی لە "دروستکردنی هاوبەشییەکی بەرهەمدار لەگەڵ گەلی عێراقدا دەبینێتەوە، هاوبەشییەک کە لەسەر بنەمای ئەنجامی راستەقینە و بەرجەستە بێت."

ستیڤن فەیگن ئاشکراشی کردووە، ئەو رێککەوتنانەی لە کاتی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا واژوو کراون، سێکتەرەکانی وزە، چاودێریی تەندروستی، تەکنەلۆژیا و کەرتی داراییان گرتووەتەوە و بەهای کۆی رێککەوتنەکان گەیشتووەتە 60 ملیار دۆلار.

هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا رایگەیاندووە، لە ماوەی کارکردنیدا لە عێراق کار لەسەر قوڵکردنەوەی دەرفەتە ئابوورییەکان و بەدەستهێنانی ئەو دەستکەوتانە دەکات کە لە بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتن. هەروەها دەشڵێت، "ئەمریکا و عێراق لەبەردەم قۆناخێکی نوێدان بۆ گۆڕینی سرووشتی پەیوەندییەکانی نێوانیان، هەردوو وڵاتیش دەتوانن بەردەوامی بەم هاوبەشییە بدەن بۆ دەستەبەرکردنی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانیی هەردوولا."

رۆژی  13-07-2026، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا و رۆژی دواتر لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە