کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەبو ساهیر لە بەردەم لۆگۆی دەزگای هەواڵگریی عێراق

ئەبو ساهیر لە بەردەم لۆگۆی دەزگای هەواڵگریی عێراق

عێراق

سەرکردەیەکی باڵای داعش لە کەرکووک دەستگیر کرا

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

13-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد13-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

هەواڵگریی سەربازیی عێراق راگەیاند، هێزەکانیان سەرکردەیەکی دیاری داعشیان لە کەرکووک دەستگیرکردووە. کە بەپێی ماددەی 4/1ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکراوبوو و یەکێک بوو لە ئامانجە زۆر گرنگەکانی دەزگە ئەمنییەکان.

عەقید حەیدەر محەممەداوی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی هەواڵگریی سەربازی لە وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ی ئەیلوولی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هێزەکانمان یەکێک لە داواکراوە تیرۆریستییەکانیان بەناوی (ئەبو ساهر) دەستگیرکرد، کە بەپێی ماددەی 4/1ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکراوبوو و یەکێک بوو لە ئامانجە زۆر گرنگەکانی دەزگە ئەمنییەکان."

دەستگیرکردنی ئەو سەرکردەیەی داعش دوای بەدواداچوونێکی وردی هەواڵگری هات، کە شوێنی خۆحەشاردانەکەی لە ناحیەی یایچی لە پارێزگای کەرکووک دیاریکرا. ئۆپەراسیۆنەکەش بە هاوئاهەنگیی نێوان بەشی هەواڵگریی فیرقەی 8 و هۆبەی هەواڵگریی یایچی کرا.

بەگوتەی عەقید حەیدەر محەممەداوی، ئەو دەستگیرکراوە چەندین پۆستی لەنێو "ویلایەتی عێراق"دا هەبووە؛ لەوانە لە "فیرقەی یەرمووک" لە پارێزگای ئەنبار لە سنووری سەقڵاوییە کاری کردووە، هەروەها لەکاتی دەسەڵاتی رێکخراوی داعش لە هەندێک ناوچەی ئەنبار، پۆستی لە "دیوانی خزمەتگوزارییەکان"دا وەرگرتووە.

هەواڵگریی سەربازیی عێراق دەڵێت، رێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر تۆمەتبارەکە گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی بەپێی یاسا کارپێکراوەکان رەوانەی دادگە بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە