کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

واژۆکردنی لێکتێگەیشتنەکان لە نیوان عێراق و فەرەنسا

واژۆکردنی لێکتێگەیشتنەکان لە نیوان عێراق و فەرەنسا

عێراق

عێراق و فەرەنسا شەش یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن

هەستیار قادر

هەستیار قادر

14-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر14-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

فەرەنسا یەکەم وێستگەی گەشتەکەی عەلى فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو بۆ ئەورووپا، تێیدا شەش یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی بەرگریی سەبازى ، دابینکردنی گاز بۆ کارەبا و فڕۆکەوانیدا واژۆ کران.

ئەو لێکتێگەیشتنانه ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئەیلولی 2026، لە کۆشکی ئیلیزێ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە دوای کۆبوونەوەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا لەگەڵ عەلى فالح زەیدى، واژۆ کران.

فەرهاد عەلادین، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوو بە ئاڵا شاڵى، نێردراوی رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان عەلى فالح زەیدى و ئیمانوێل ماکرۆن باس لە پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات و ئەو گۆڕانکارییانە کرا، کە لەدواى 30ى ئەیلوولدا لە پەیوەندییەکانیاندا دروست دەبێت.

30ى ئەیلوول دوا وادەیە بۆ کشانەوەى هێزە شەڕکەرەکانى سەر بە هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى دژى داعش لە عێراق، کە فەرەنسا یەکێکە لە پێکهێنەرانى ئەو هاوپەیمانێتییە.

فەرهاد عەلادین رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا زیاتر پرسی ئابووریی نێوان عێراق و فەرەنسا باسکراون، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندیدارن بە نەوت و گاز، کارەبا و پڕچەککردن.

هەندێک لە لێکتێگەیشتنەکان لەنێوان وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا و عێراقدا واژۆ کران، کە تایبەت بوون بە هاریکاریی نێوان ئاژانسی فەرەنسا بۆ گەشەپێدان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لەگەڵ لێکتێگەیشتنێکی دیکە لە بواری بەهێزکردنی دەرفەتی گەنجان بۆ داهێنان و توێژینەوە.

لێکتێگەیشتنێکی دیکە تایبەت بوو بە هاریکاری لە بواری فڕۆکەوانیی مەدەنی لە نێوان وەزارەتەکانی گواستنەوەی هەردوو وڵاتدا.

دوو لەو لێکتێگەیشتنانەی کە لەنێوان بەغدا و پاریس واژۆ کران، تایبەت بوون بە بواری بەرگریی سەربازی؛ لێکتێگەیشتنێکیان بۆ هاریکاریی ستراتیژی لە بواری بەرگریی ئاسمانی و ئەوەی دیکەیان تایبەت بوو بە نەخشەڕێگەی توانای بەرگری بۆ دابینکردنی پێداویستی و کەلوپەلی سەربازی بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق.

شەشەم لێکتێگەیشتن کە لە پاریس واژۆ کرا، تایبەت بوو بە دابینکردنی گاز بۆ وێستگەکانی باشووری عێراق، کە لە نێوان کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی و وەزارەتی کارەبای عێراق واژۆ کرا.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە