کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلا سەمیر راشد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای نێوەڕاست

عەلا سەمیر راشد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای نێوەڕاست

عێراق

بەرپرسێکی وەزارەتی کارەبای عێراق بە تاوانی گەندەڵی سزادرا

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

14-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد14-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی دەستپاکیی عێراق بڕیاری حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای نێوەڕاست لە وەزارەتی کارەبا بە تۆمەتی "دەوڵەمەندبوونی نایاسایی" راگەیاند. هەروەها دادگە ناچاری کردووە 25.7 ملیار دینار وەک گەڕاندنەوەی پارەی بەدەستهاتوو و پێبژاردن بداتە دەوڵەت.

رۆژی 14ی ئەیلوولی 2026، دەستەی دەستپاکی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دادگەی تاوانەکانی دژە گەندەڵیی ناوەندی لە بەغدا، بڕیاری حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ سزادراو عەلا سەمیر راشد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای نێوەڕاست لە وەزارەتی کارەبا دەرکردووە، ئەوەش بەپێی مادەی 19  بڕگەی دووەم لە یاسای دەستەی دەستپاکی و دەستکەوتی نایاسایی ژمارە 30ی ساڵی 2011ی هەموارکراو.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، بەهای ئەو سامانەی لە دۆسیەی دەوڵەمەندبوونی نایاسایی لە ئەستۆی ئەو بەرپرسەدایە نزیکەی 13 ملیار دینارە. دادگە بڕیاریداوە ناچار بکرێت بە گەڕاندنەوەی تەواوی "دەستکەوتە نایاساییەکە" کە بریتین لە، پێنج ملیار و 524 ملیۆن و 135 هەزار دیناری عێراقی، لەگەڵ پێنج ملیۆن و 538 هەزار و 593 دۆلاری ئەمریکی.

دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەش کردووە، جگە لە گەڕاندنەوەی ئەم پارەیە، دادگە بەپێی مادەی 19 بڕگەی چوارەم لە هەمان یاسا، سزای پێبژاردنی دارایی بە قەبارەی هەمان بڕە پارەی دەستکەوتە نایاساییەکە بەسەر سزادراوەکەدا سەپاندووە، بەوەش کۆی گشتیی ئەو پارەیەی دەبێت بیداتە خەزێنەی دەوڵەت دەگاتە 25.7  ملیار دینار.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بڕیارەکەی دادگە بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم سامانی گوازراوە و نەگوازراوەی سزادراوەکەی پەسندکردووە، هاوکات مافی ئەوەی بە دەستەی دەستپاکی داوە کە لە دوای وەرگرتنی پلەی کۆتایی لە بڕیارەکە، داوای قەرەبووکردنەوەی زیانەکان بکات.

عەلا سەمیر راشد، لە رۆژی 20ی حوزەیرانی 2026 لەلایەن هێزێکی دەستەی دەستپاکی لە گەڕەکی مەنسووری بەغدا دەستگیرکرا و لە کاتی گەڕان لە ماڵەکەیدا دەست بەسەر بڕێکی زۆر پارەی کاشدا گیرا، دواتریش بە فەرمانی دەسەڵاتی دادوەری سەرجەم موڵک و سامانە گوازراوە و نەگوازراوەکانی لە بانک و کۆمپانیاکاندا بلۆک کران، تاوەکو لە کۆتاییدا دۆسیەکەی رەوانەی دادگەی تاوانەکانی دژە گەندەڵی کرا.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە