کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

عێراق

مالیکی: هەر لایەنێک دەستی لە هێرشکردنە سەر سعودیە هەبووبێت، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت

هەستیار قادر

هەستیار قادر

16-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر16-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ


نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، حکومەت دەستی کردووە بە لێپێچینەوە لە فەرماندە و بەرپرسە ئەمنییەکان کە کەمتەرخەم بوون لە بەرامبەر هێرشکردنە سەر سعودیە. دەشڵێت، هەر لایەنێک بسەلمێت کە دەستی لەو هێرشانەدا هەبووە، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.


ئەو گوتانەی نووری مالیکی لە کۆبوونەوەیەکیدا بووە لەگەڵ عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، کە چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2026 لە بەغدا کرا.

بەگوێرەی راگەیێنراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانیی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لەو کۆبوونەوەیەدا نووری مالیکی ئاماژەی بەو لیژنەی لێکۆڵینەوەیە کردووە کە عەلی فالح زیدی، سەرۆکوەزیران پێکیهێناوە لەبارەی ئەو هێرشانەی کرانەتە سەر سعودیە و لیژنەکە لە کارەکانی بەردەوامە.

11ی ئەیلوولی 2026، حکومەتی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا لەبارەی ئەو هێرشانەی لە خاکی عێراقەوە کراونەتە سەر چەند پێگەیەکی سعودیە.

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانن لەبارەی ئەو هێرشانە و حکومەت دەستی کردووە بە لێپێچینەوە لەو فەرماندە و بەرپرسە ئەمنییانەی کەمتەرخەم بوون، هەر لایەنێک بسەلمێت کە دەستی لەو هێرشانەدا هەبووە، رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە  ئەگەر "هەر لایەنێک لە پشتیەوە بێت".

نووری مالیکی رایگەیاند، عێراق پەرۆشە بۆ ئەوەی پەیوەندیی باش و هاوسەنگی لەگەڵ سەرجەم وڵاتان هەبێت، هەموو هەڵسوکەوتێکیش رەتدەکاتەوە، کە زیان بە ئاسایش و وڵاتانی دراوسێ و پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی عێراق بگەیێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە