کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ویسام دلێمى و عەلى زیرجاوى

ویسام دلێمى و عەلى زیرجاوى

عێراق

تۆمەتی "وەرگرتنی مووچەی شەهیدانە" دەدرێتە پاڵ ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا

هەستیار قادر

هەستیار قادر

17-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر17-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات


رووداو دیجیتاڵ 

پەرلەمانتارێکی شیعەی عێراق داوا لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا دەکات، ئەندامێتی ئەندامێکی سوننەی ئەو ئەنجوومەنە هەڵبوەشێنێتەوە، بە تۆمەتی ئەوەی مووچەی شەهیدانەی وەرگرتووە و لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکهێنراوە. ئەندامەکەش تۆمەتەکان بە هەڵبەستراو دەزانێت.


عەلی زیرجاوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا کە لە پێکهاتەی شیعەیە، لە 16ى ئەیلوول نووسراوێکی ئاراستەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا کردووە و داوایان لێدەکات لە ماوەی حەوت رۆژدا ئەندامێتی ویسام دلێمی لەو ئەنجوومەنە هەڵبوەشێننەوە، بە تۆمەتی ئەوەی گوایە دەستەی دەستپاکی دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لەسەر کردووەتەوە لەبارەى وەرگرتنى بڕێک پارەى مووچەى شەهیدان و  ساختەکردن.

ویسام دلێمی، سەرۆکی فراکسیۆنی حەسمی نیشتمانییە لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، کە هاوپەیمانییەکی پێکهاتەی سوننەکانە.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەن لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئەو تۆمەتانەی پەرلەمانتارەکەی بە هەڵبەستراو ناوبردووە و دەڵێت: "پەنامان بۆ دادگا بردووە و سەرجەم رێکارە یاساییەکان لەدژی ئەو لایەن و کەسانە دەگرینەبەر، کە بانگەشە بۆ ئەو جۆرە درۆیانە دەکەن".

نووسراوی پەرلەمانتارەکە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی ویسام دلێمی پشتی بەستووە بە مادەی 61ى دەستوور و یاسای پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەرکی چاودێریی پەرلەمان.

 پێنجشەممە 17ى ئەیلوولی 2026، عامر فەیلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەو پرسەدا ئەنجوومەنی پارێزگا بڕیاردەر دەبێت لە کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی ئەو ئەندامەى و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانن لەبارەی ئەو دۆسیەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەفەرمی هیچ نووسراوێکی فەرمیان لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە پێ نەگەیشتووە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە