کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەنزینخانەیەک لە عێراق

بەنزینخانەیەک لە عێراق

عێراق

پەرلەمانی عێراق لەبارەی تەنگژەی بەنزین کۆدەبێتەوە و وەزیری نەوت بانگهێشت دەکات

گەشاو خالید

گەشاو خالید

17-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید17-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و لە دانیشتنەکەدا تەنگژەی سووتەمەنی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکات.


فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، کارنامەی دانیشتنی ژمارە (19)ـی بڵاوکردەوە کە بڕیارە رۆژی یەکشەممە، 20ـی ئەیلوولی 2026، کاژێر 1:00ـی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت.

بەپێی کارنامەکە، تەوەری سەرەکیی دانیشتنەکە بریتی دەبێت لە "خستنەڕووی بابەتێکی گشتی بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە تەنگژەی سووتەمەنیی ناوخۆیی، وەستان لەسەر هۆکار و لێکەوتەکانی، هەروەها تاوتوێکردنی ئەو رێکارە حکومییانەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە گیراونەتەبەر".

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەسەر داوای سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بانگهێشتی وەزیری نەوت و کادرانی باڵای وەزارەتەکە کراوە تاوەکو لەناو هۆڵی پەرلەمان روونکردنەوە لەسەر دۆخی سووتەمەنی و ئەو گرفتانە بدەن کە بوونەتە هۆی دروستبوونی قەیرانەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان."

هەرێم کەمال ئاغا راشیگەیاند: "داواکاریی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەریی دۆخی بەنزین لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە تاوەکو ئێستا بێوەڵامە؛ لەناو دانیشتنەکە باسی ئەوەش دەکرێت."

عێراق رۆژانە نزیکەی 30 هەزار مەترسێجا بەنزین بەرهەم دەهێنێت و بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانیش بەگوێرەی رێکارەکانی کۆمپانیای سۆمۆ، بەنزین هاوردەی عێراق دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە