کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆلار و دینار. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دۆلار و دینار. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

عێراق

100 دۆلار بە سەروو 159 هەزار مامەڵەی پێوە دەکرێ

ژینەر ستار

ژینەر ستار

18-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار18-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لە نزمیدا ماوەتەوە. بە گوتەی مامەڵەکارانی دراو لە هەولێر و سلێمانی، 100 دۆلار 159 هەزار دیناری تێپەڕاندووە. ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێ، پرسی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق کاریگەری لەسەر ئەم شکانەی بەهای دینار هەیە.


رۆژی هەینی، 18ـی ئەیلوولی 2026، سۆکار ئازاد، مامەڵەکاری دراو لە سلێمانی بە رووداوی گوت: "هەرچەندە ئەمرۆ بازاڕی دراوەکان داخراوە، بەڵام بەهای 100 دۆلار گەیشتە 159 هەزار دینار". هاوکات محەممەد ئەحمەد، خاوەنی نووسینگەی دراو لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، 100 دۆلار بە 159،500 دینار دەفرۆشرێ.

هاوکات لەبارەی هۆکاری دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت: "هەڕەشە بەردەوامەکانی ئەمریکا لە پرسی گرووپە چەکدارەکانی عێراق و چارەنووسی چەکیان لە دوای 30 ئەیلوول، ترسی لای هاووڵاتییانی عێراق درووست کردووە و وایکردووە ژمارەیەکی زیاتریان دۆلار بکڕن".

جەمال کۆچەر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ترسێک لای بەشێک لە هاووڵاتییانی عێراق درووست بووە کە لە دوای 30 ئەم مانگەوە ئەمریکا ناردنی دۆلار بۆ عێراق کەمبکاتەوە و دۆلار لە عێراقدا نەمێنێت، ئەمەش وایکردووە ئەو کەسانەی دیناریان هەیە رۆژانە روو لە کڕینی زێڕ و دۆلار بکەن، هەربۆیە بەهای دۆلار خواستێکی زۆری لەسەرە و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

بە گوتەی ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان هەوڵێکی حکومەتی عێراقە کە دەیەوێ لە پرۆژە یاسای بودجەدا دەستکاری بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بکات.

30ـی ئەیلوول دوا وادەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشە لە عێراق کە مەرجی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانیشە بۆ بەشداریکردن لە سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت. 

سەرەتای ئەم مانگە 100 دۆلار بە 153 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام زیاتر لە دوو هەفتەیە بەهاکەی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە