کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مەڕ

مەڕ

عێراق

عێراق دەیان مەڕ بەهۆی تووشبوونیان بە پەتا رەوانەی جۆرجیا دەکاتەوە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

18-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد18-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

فەرمانگەی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێ، دەیان مەڕی هاوردەکراوی بۆ جۆرجیا گەڕاندووەتەوە، دوای ئەوەی لە پشکنینە تاقیگەییەکاندا دەرکەوتووە مەڕەکان تووشبووی نەخۆشیی (تەبەق) بوون.

رۆژی هەینی، 18ـی ئەیلوولی 2026، حەمید عەبد غاتی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ڤێتێرنەریی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی، کارمەندانی کەرەنتینەی ڤێتێرنەری لە دەروازەی سنووریی مونزرییە نموونەی خوێنیان لە دەیان مەڕی زیندووی هاوردەکراو وەرگرت و پشکنینی وردی تاقیگەییان بۆ ئەنجام دان.

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ڤێتێرنەری دەڵێ: "ئەنجامی پشکنینە تاقیگەییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە ئەو مەڕانەی لە جۆرجیاوە هاوردە کرابوون، تووشی نەخۆشیی گوازراوە و پەتای (تەبەق) ببوون، بەو هۆیەوە و لەبەر ئەوەی بارەکە لەگەڵ مەرج و رێنمایییە ڤێتێرنەرییەکانی هاوردەکردندا نەدەگونجا، بڕیاردرا تەواوی بارەکە بۆ وڵاتی سەرچاوە بگەڕێندرێتەوە."

حەمید عەبد غاتیئاماژەی بەوەش کرد، رەتکردنەوە و گەڕاندنەوەی مەڕەکان لەسەر بنەمای نووسراو و بەڵگەنامەی فەرمی بووە و بە چاودێریی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، دەستەی گشتیی گومرگ، بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی مونزرییە، کەرەنتینەی ڤێتێرنەری و پۆلیسی گومرگ جێبەجێ کراوە.

حەمید عەبد غاتی ئاماژەی بەوە کردووە، تیمەکانی ڤێتێرنەری لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان بەردەوامن لە رێکارە چاودێرییە تووندەکانیان تاوەکو رێگری لە هاتنەناوەوەی هەر ئاژەڵێکی نەخۆش بۆ نێو خاکی وڵات بگرن، "ئەمەش لەپێناو پاراستنی تەندروستیی گشتیی هاووڵاتییان، پاراستنی سامانی ئاژەڵی لە عێراق و سەقامگیریی ئابووریی نیشتمانی."

 

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە