کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک سەربازی ئەمریکان لە عێراق. وێنە: رۆیتەرز

ژمارەیەک سەربازی ئەمریکان لە عێراق. وێنە: رۆیتەرز

عێراق

گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: هێزەکانمان لە 30 ئەیلوول لە عێراق دەکشێنینەوە

دیار کوردە

دیار کوردە

18-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دیار کوردە
دیار کوردە18-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند کە حکومەتی وڵاتەکەی پێداگرە لەسەر جێبەجێکردنی کشانەوەی تەواوی هێزە سەربازییەکانی لە عێراق تاوەکو 30ی ئەیلوولی ئەم ساڵ، ئەوەش لە چوارچێوەی کۆتاییهاتنی فەرمی ئەرکی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش. 


رۆژی هەینی، 18ی ئەیلوولی 2026، گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی ئیمەیڵێکی دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی واشنتنی رووداودا رایگەیاند: "واشنتن لە چوارچێوەی ئەو خشتە کاتییە هەنگاو دەنێت کە بە هاوبەشی بۆ کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دیاریکراوە"؛ ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەم قۆناخی راگوزەرە رەنگدانەوەی بەرزبوونەوەی تواناکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراقە، لەنێویاندا هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان؛ هاوکات نیشانەی هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی گرنگ و نوێیە لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن".

گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەش کرد کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی پێشوازیکردنی مێژوویی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە 14ی تەممووزدا بە روونی دووپاتی کردەوە کە "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تەواوی پاڵپشتی لە دیدگەی بەرێزیان دەکات بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی گەشتر بۆ سەرجەم عێراقییەکان بەبێ بوونی تیرۆر، رێگریکردن لە ئەنجامدانی هێرش لەنێو خاکی عێراق و لە خاکی عێراقەوە بۆ دەرەوە، لەپاڵ دروستکردنی هاوبەشییەکی بەهێز و پڕ لە سوودی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات".

گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیشی کردەوە کە "واشنتن لە چوارچێوەی هاوبەشییەکی تەواودا، پشتیوانی لە هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران زەیدی دەکات بۆ سەپاندنی سەروەریی خاکی عێراق، لە کاتێکدا وڵاتەکە لەژێر سەرکردایەتیی ئەودا بەرەو ئاراستەیەکی نوێ هەنگاو دەنێت".

 

گوتەکانی ئەو گوتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدان رۆژی پێنجشەممە حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رێککەوتی 30ـی ئەیلوول وەک وەرچەرخانێکی سەروەریی گرنگ دەبێت بۆ عێراق، چونکە لەو رێککەوتە بەدواوە شێوازی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ واشنتن دەچێتە قۆناخێکی نوێ و بەرەو هاوکاریی ئابووریی درێژخایەن هەنگاو دەنێت".


ئامانجی سەردانەکە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی هاوئاهەنگییەکانیان لە بواری ئابووری و گەشەپێدان، هەروەها لە بوارەکانی وەبەرهێنان، وزە و ژێرخان، هاوکات تاوتوێکردنی دۆسیە ئەمنیی و سیاسییە هاوبەشەکانی بەغدا و واشنتن پرسێکی دیکەی دیداری پێشووی زەیدی و ترەمپ بوو.


بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە