کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پارەی دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارەی دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

عێراق

بانکی رەشید 30 ملیۆن دینار قەرز بۆ دانانی پانێڵی وزەی خۆر دەدات

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

20-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد20-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

بانکی رەشید پێدانی قەرزێکی نوێی تاوەکو 30 ملیۆن دیناری بۆ کڕین و دانانی سیستمی وزەی نوێبووەوە و وزەی خۆر راگەیاند، کە بە پاڵپشتیی دارایی بانکی ناوەندیی عێراق دابین دەکرێ و هاووڵاتییان و فەرمانبەران دەتوانن بە سوودی 3% و لە حەوت ساڵدا بیگەڕێننەوە.


رۆژی یەکشەممە، 20ـی ئەیلوولی 2026، نووسینگەی راگەیاندن و پەیوەندییە حکومییەکانی بانکی رەشید لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی نیشتمانی بۆ پاڵپشتیکردنی وزەی پاک و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سەرچاوە نەریتییەکانی وزە، دەست بە پێدانی قەرز بە هاووڵاتییان و فەرمانبەران بۆ دانانی سیستمی وەرگری وزەی خۆر دەکەن.

بەپێی راگەیێندراوەکەی بانکی رەشید، مەرج و ئاسانکارییەکانی پێدانی ئەم قەرزە بەم جۆرە دەبن:

- قەرزەکە لە یەک تاوەکو 30 ملیۆن دیناری عێراقی دەبێت، بەپێی قەبارەی سیستمەکە.

- ساڵانە 3٪ وەک کەمترین رێژەی سوود بەراورد بە قەرزەکانی دیکە دیاری دەکرێ.

- دانەوەی قەرزەکە تاوەکو حەوت ساڵ دیاریکراوە.

- شەش مانگ مۆڵەت دەدرێتە وەرگری قەرزەکە پێش دەستپێکردنی لێبڕینی یەکەم قیست.

- قەرزەکە سەرجەم هاووڵاتییان و فەرمانبەرانی کەرتی گشتی دەگرێتەوە.

دەستپێشخەریی "دارایی سەوز"ی بانکی ناوەندی

ئەم بڕیارەی بانکی رەشید لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی گەورەتردایە کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە راگەیێندراوە، بەجۆرێک هەژمارێکی پاڵپشتی بە قەبارەی یەک ترلیۆن دینار بۆ "دارایی سەوز" تەرخان کراوە تاوەکو لە رێگەی بانکە حکومی و ئەهلییەکانەوە قەرزی ئاسانکاری بە هاووڵاتییان، فەرمانبەران و خاوەنکاران بدرێ بۆ ئەوەی روو لە وزەی خۆر بکەن.

عێراق ساڵانێکی زۆرە بەدەست کورتهێنانی بەرهەمهێنانی کارەباوە دەناڵێنێت، لە کاتێکدا خواست لەسەر کارەبا لە مانگەکانی هاویندا 35 هەزار مێگاوات تێدەپەڕێنێت، ئاستی بەرهەمهێنانی نیشتمانی لەنێوان 24 بۆ 26 هەزار مێگاواتدا جێگیر بووە. 

بەپێی پابەندبوونەکانی بە پەیماننامەی کەشوهەوای پاریس، عێراق ئامانجیەتی تاوەکو ساڵی 2030 نزیکەی 10  بۆ 12 هەزار مێگاوات لە سەرچاوەی وزەی پاکەوە دەستەبەر بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە