کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

هێزەکانی عێراق و کوێت دەستیان بەسەر 700 هەزار حەبی هۆشبەردا گرت

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

20-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد20-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مادەی هۆشبەری عێراق،  ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی ئەیلوولی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بە هەوڵێکی هەواڵگریی نێودەوڵەتی، هێزەکانی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر لە ئەنبار، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر لە کوێت، ئۆپەراسیۆنێکیان لەنێو خاکی ئەو وڵاتەدا کرد و لە ئەنجامدا هەوڵێک بۆ بەقاچاخبردنی 700 هەزار حەبی هۆشبەری جۆری (کاپتاگۆن) پوچەڵکرایەوە و دوو تۆمەتبار دەستگیرکران، کە یەکێکیان هاووڵاتیی عێراقە و ئەوی دیکەیان بە نایاسایی لە کوێت نیشتەجێ بووە
.

عەباس بەهادلی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مادەی هۆشبەر لە عێراق رایگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ وشککردنی سەرچاوەی دارایی ئەو تۆڕانە و رێگریکردن لە گەیشتنی مادەی هۆشبەر بە کۆمەڵگەکان بەردەوامە و بۆ ئەم مەبەستەش، هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دیکە فراوانتر دەکەن.

عەباس بەهادلی، باسی لەوەکرد، بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مادەی هۆشبەری نەینەوا، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوتاکەیان لە سەلاحەدین، دوو تۆمەتباری دیکەیان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر 13,500 حەبی هۆشبەردا گرت. 

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە دەروونییەکانی عێراق، ئەم ساڵ دەستیان بەسەر 2 تۆن و 370 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا داگرتوە و  4 هەزار و 644 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر سزادراون، کە 69 کەسیان سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە و 267 کەسیش سزای زیندانیی تاهەتاییان بۆ دەرکراوە.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکە، لە ساڵی 2026دا 304 تۆڕی نێوخۆیی و 54 تۆڕی نێودەوڵەتی هەڵوەشێندراونەتەوە؛ هەروەها 21 ئۆپەراسیۆن لە دەرەوە کراون و 43 فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی دەرکراون.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ، لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا 32 جار رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوان هێزەکانیان و بازرگانانی مادەی هۆشبەر روویداوە. لە ئەنجامدا کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە و 31ـی دیکە بریندار بوون؛ هەروەها 3 بازرگانی مادەی هۆشبەر کوژراون و 23ـی دیکەش بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە