کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق

عێراق

لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق راسپاردەکانی بۆ کێشەی بەنزین لە هەرێمی کوردستان ئامادە کرد

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

22-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد22-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق راسپاردەکانی بۆ چارەسەری کێشەی سووتەمەنی و بەرهەمە نەوتییەکان بۆ هەرێمی کوردستان ئامادە کرد. پەرلەمانتارێکی لیژنەکەش رایدەگەیێنێت، داوایان کردووە سووتەمەنی بە هەمان نرخ و پێوەری بەغدا و بەسرە بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.

رۆژی سێشەممە، 22ی ئەیلوولی 2026، سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پاش دوو بۆ سێ مانگ لە کارکردن و چەندین کۆبوونەوە بە میوانداریکردنی وەزیری نەوتی عێراق و بەرپرسانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەسەر کێشەی بەرهەمە نەوتییەکان و دابینکردنی 50 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لیژنەکەیان گەیشتە راسپاردەی کۆتایی.

سیپان شێروانی ئاماژەی بەوە کرد، "سەرجەم پێشنیازەکان لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانن."

دیارترین خاڵەکانی راسپاردەکە:

- دەبێت وەزارەتی نەوتی عێراق بەنزین و سووتەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات، بە هەمان پێوەر و نرخی پارێزگاکانی دیکەی عێراق.

- ئەگەر نەوتی خاو بۆ هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت، دەبێت وەزارەتی نەوتی عێراق تێچووی بەرهەمهێنان و پاڵاوتن لە ئەستۆ بگرێت تاوەکو بەنزین بە هەمان نرخی ناوچەکانی دیکەی عێراق بگاتە دەست هاووڵاتییانی هەرێم.

- لە هەردوو باردا؛ چ دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بێت یان نەوتی خاو، دەبێت وەزارەتی نەوتی عێراق بە شێوازێک دابینی بکات کە بە هەمان شێوە و نرخی پارێزگاکانی عێراق بێت.

- لە بەرامبەر دابینکردنی خاڵەکانی سەرەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە دابەشکردنی سووتەمەنی بە هەمان نرخی پارێزگاکانی عێراق.

- هەر پێوەرێک بۆ دیاریکردنی بڕی سووتەمەنی بۆ پارێزگاکان بەکاربێت، هەمان پێوەر بۆ هەرێمی کوردستانیش بەکاربهێندرێت.

سەبارەت بە رێکارەکانی جێبەجێکردنی راسپاردەکان، سیپان شێروانی گوتی، "ئەمڕۆ لەسەر نێوەڕۆکی راسپاردەکان رێککەوتین و سبەی واژۆ دەکرێن و ئەندامانی لیژنەکە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی دەکەن. دواتریش راسپاردەکان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەین؛ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیار دەدات کە ئایا راستەوخۆ رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی نەوتی دەکات، یان دەخرێتە دەنگدانی پەرلەمانەوە تاوەکو ببێتە بڕیاری فەرمی."

ئەو پەرلەمانتارەی لیژنەی نەوت و گاز ئاماژەی بەوە کرد، بنەمای سەرەکی لە داواکارییەکانیاندا "دادپەروەری و پێوەری ژمارەی دانیشتووانە" و روونیکردەوە، "پێویستە بە یەک چاو سەیر بکرێت؛ چۆن لە بەسرە، نەینەوا و بەغدا مامەڵە دەکرێت، دەبێت بە هەمانشێوە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستانیشدا بکرێت. ئەگەر لە عێراقدا قەیران هەبوو، با بە رێژەی دانیشتووان کاریگەری لەسەر هەمووان بێت، بەڵام ناکرێت لە عێراق بەنزین بە نرخێک بێت و بۆ هەرێمی کوردستان جیاواز بێت."

لە 27-07-2026 لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا لیژنەیەکی کاتی بۆ بەدواداچوونی تەرخانکردنی 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان پێکبهێنێت. 

لیژنەکە بە سەرۆکایەتیی عامر عەبدولجەبار و ئەندامێتیی 7 پەرلەمانتاری دیکە پێکهێندراوە کە بریتین لە جاسم عەتوان، سیپان شێروانی، عەلی شەداد، غالب محەممەد، کاوە عەبدولقادر، گوڵشەن محەممەد و محەممەد عەربود.

 

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە