کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە:  فڕۆکەیەکی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف

وێنە: فڕۆکەیەکی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف

عێراق

فڕۆکەخانەی نەجەف: هیچمان لەبارەی راگرتنی گەشتەکان لەگەڵ ئێران بەدەست نەگەیشتووە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

22-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد22-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف دەڵێ، تاوەکو ئێستا هیچ ئاگادارکردنەوەیەکیان لەبارەی راگرتنی گەشتەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەدەست نەگەیشتووە.

عامر توفەیلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئەیلوولی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچ ئاگادارکردنەوەکمان بەدەست نەگەیشتووە لەبارەی راگرتنی گەشتی ئاسمانیی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران. ئەوەی لەو بارەیەوە باس دەکرێ تەنیا قسەی میدیاکانە و تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە".

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف زۆرترین گەشتی لەگەڵ ئێران هەیە، بەهۆی سەردانیکردنی شوێنە پیرۆزەکانی پەیڕەوانی شیعە مەزهەب لە نەجەف و کەربەلا. 

ئەم رەتکردنەوەیە لە کاتێکدایە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەو جۆرە بڵاوکراوەتەوە کە حکومەتی عێراق بڕیاری داوە هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران لەمشەوە رابگرێ و هۆکارەکەیشی بۆ سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران گەڕێندراوەتەوە.

هاوکات، رێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، تاوەکو ئێستا لەلایەن عێراقەوە هیچ ئاگادارکردنەوەیەکیان بەدەست نەگەیشتووە و ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەنەوە.

فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بریتین لە بەغدا، بەسرە، نەجەف، موسڵ، کەرکووک، هەولێر و جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە