کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: فڕۆکەیەکی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف

وێنە: فڕۆکەیەکی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف

عێراق

فڕۆکەخانەی نەجەف: هیچ گەشتێکمان رانەگیراوە و ئەمڕۆ 15 گەشتمان لەگەڵ ئێران هەیە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

24-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد24-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو  دیجیتاڵ

گەشتی ئاسمانیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف لەگەڵ ئێران بەردەوامە، بەرپرسێکی فڕۆکەخانەکە دەڵێت، هیچ گەشتێکیان هەڵنەوەشاوەتەوە و ئەمڕۆ 15 گەشتیان لەگەڵ ئێراندا هەیە. 


عەمار توفەیلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئەیلوولی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، گەشتی ئاسمانیی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف و ئێران بەردەوامە، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکیان لەبارەی راگرتنیان بەدەست نەگەیشتووە و کاروبارەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن.

ئەو بەرپرسە گوتی:" تاوەکو ئێستا هیچ گەشتێکمان هەڵنەوەشاوەتەوە و ئەمڕۆ 15 گەشتی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف و کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە".

بە هۆکاری سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، هەردوو کۆمپانیای مێنزیس بۆ خزمەتگوزاریی فڕۆکەوانی لە عێراق سنووردار (MASIL) و کۆمپانیای نیشتمانیی خزمەتگوزاریی فڕۆکەوانی (ناس) کە گرێبەستیان لەگەڵ فڕۆکەخانەکانی عێراق هەیە، بە فەرمی لە کاژێر 12:00ی شەوی سێشەممەوە کارەکانیان بۆ پێشوازی لە فڕۆکەکانی ئێرانی راگرت. بەم شێوەیەکی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا راگیران، جگە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف.
 
عەمار توفەیلی رایگەیاند، "هەردوو کۆمپانیای مێنزیس و ناس لە فڕۆکەخانەی نەجەف کارناکەن و کارگێڕی نەجەف خۆی کارەکان رێکدەخات".  

 سەرچاوەیەکی باڵا لە فڕۆکەخانەکانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف، ئیدارەیەکی تایبەتی خۆی هەیە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف-یش ئەمەی بۆ رووداو پشتڕاست کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە