رووداو دیجیتاڵ
لە بەغدا ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەک کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترڵکرا.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2026، ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی کەلوپەلی ئەوروپی لە ناوچەی شەعبی رۆژهەڵاتی بەغدا کەوتەوە.
نوئاس سەباح شاکر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای گەیشتنی هەواڵی ئاگرەکە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە بەری رەسافەی بەغدا گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بە شێوەیەکی پیشەییانە ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد و رێگەیان کرد تەشەنەسەندنی.
سەبارەت بە زیانەکانی ئاگرەکە، نوئاس سەباح شاکر رایگەیاند، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی مادی لێکەوتووەتەوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی بەڵگە و تاوانەوە دەستی پێکردووە بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە.
بەگوێرەی ئاماری بەرگریی شارستانیی عێراق، لە شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا 1680 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون، 48٪یان هۆکارەکەی شۆرتی کارەبا بووە.

