کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق

وێنە: باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق

عێراق

پەرلەمانی عێراق رێگریکردن لە دروستکردنی خانوو لە دەشتی نەینەوا تاوتوێ دەکات

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

24-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد24-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەبارەی رێگریکردن لە هاووڵاتییان بۆ دروستکردنی خانوو لە ناوچەکانی دەشتی نەینەوا تاوتوێ دەکات؛ پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت، هێزێکی حەشدی شەعبی رێگری لە خاوەن زەوییەکان دەکات.


بەپێی کارنامەی فەرمیی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە کاژێر 13:00ـی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2026، دانیشتنی ئاسایی بکرێت، کە تێیدا لە بڕگەی کۆتاییدا راپۆرتی "لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی لەبارەی هۆکارەکانی رێگریکردن لە خاوەن زەوییەکان بۆ دروستکردنی خانوو لە پارێزگای نەینەوا" دەخرێتەڕوو.

شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری نەینەوا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێشتر زەویی نیشتەجێبوون بە شێوەیەکی فەرمی بەسەر هاووڵاتییاندا لە دەشتی نەینەوا دابەشکراوە، بەڵام ئێستا بەرپرسانی شەبەک و لیوای 30ـی حەشدی شەعبی کە باڵادەستن لە ناوچەکەدا، بە بیانووی گۆڕینی دیمۆگرافیا رێگە نادەن خەڵک لەسەر زەوییەکانی خۆیان خانوو دروست بکەن."

دووبەردانی ئاماژەی بەوەش کرد، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق پێشتر سکاڵای پەرلەمانتارانی شەبەکی لەسەر ئەم پرسە رەتکردووەتەوە و بڕیاری داوە کە ئەو هاووڵاتییانەی خاوەن تاپۆن، مافی یاسایی خۆیانە خانوو لەسەر زەوییەکانیان دروستبکەن، بۆیە راپۆرتەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان هەنگاوێک دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بەو رێگرییانە.


جگە لە پرسی زەوییەکانی نەینەوا، لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پڕۆژەیاسا دەکرێت، لەوانە: (دەستەی خۆراک و دەرمان، جێگرەوەکانی سزا، و رێککەوتنی بەخشینی ڤیزەی دیپلۆماسی لەگەڵ عومان).

هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پەسندکردنی پەیماننامەی هاوبەشیی ستراتیژی لە نێوان عێراق و فەرەنسا دەکرێت، لەگەڵ تاوتوێکردنی راپۆرتێکی لیژنەی دەستپاکی لەبارەی دۆسیەکانی گەندەڵی لە دەستەی چاودێریی کۆمەڵایەتیدا.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە