کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەنزینخانەیەکی هەولێر؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەنزینخانەیەکی هەولێر؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

عێراق

لیژنەی نەوت و گاز: دەبێ نرخی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان و بەغدا وەکو یەک بێت

گەشاو خالید

گەشاو خالید

24-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید24-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق چەند راسپاردەیەکی نوێی بۆ ناردنی نەوتی خاو بۆ هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی سووتەمەنی پێشکێش کرد و دەڵێ، "پێویستە سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان بە هەمان نرخی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکرێت."


رۆژی پێنچشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2026، هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا راسپاردەکانی لیژنەکەی سەبارەت بە ناردنی 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو، کە مەبەست لێی پاڵاوتن و دابەشکردنیەتی بەسەر هاونیشتمانییاندا.

بەپێی راسپاردەکان، کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، سووتەمەنی بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا دابەش دەکات. گرنگترین خاڵیش ئەوەیە کە "دەبێت وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پابەند بێت بەوەی بەرهەمە نەوتییەکان بە هەمان ئەو نرخە پاڵپشتیکراوە بفرۆشێت کە لە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی پەیڕەو دەکرێت."

هەرێم کەمال ئاغا راشیگەیاند: "ئەگەر قەیرانی سووتەمەنی دروست بوو، دەبێ بڕی بەردەست بە یەکسانی بەسەر هەموو پارێزگاکاندا دابەش بکرێ، لەو کاتەشدا ناردنی 50 هەزار بەرمیلەکە رادەگیرێت و لە رێگەی کۆمپانیای (سۆمۆ)وە هەناردە دەکرێت".

سەبارەت بە داواکاریی هەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی بڕی نەوتی خاو بۆ زیاتر لە 50 هەزار بەرمیل، لیژنەکە پێشنیازی کردووە کە پێوەری ژمارەی دانیشتووان رەچاو بکرێت و نرخەکەشی هاوشێوەی ئەو نرخە بێت کە دەدرێتە پاڵاوگەکانی دیکەی عێراق. 

هەروەها تێچووی پاڵاوتنیش لە کۆتایی هەموو ساڵێکدا لە نێوان پاڵاوگەکانی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان یەکلا دەکرێتەوە و لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە