کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

تۆڕێکی "گەورەی" قاچاخی نەوت لە پارێزگای موسەننا دەستگیرکران

گەشاو خالید

گەشاو خالید

25-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید25-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

دەزگەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، تۆڕێکی تاوانکارییان هەڵوەشاندووەتەوە کە کاریان دزین و قاچاخیکردنی نەوتی خاو بووە لەرێگەی کونکردنی یەکێک لە بۆرییە ستراتیژییەکانی گواستنەوەی نەوت لە پارێزگای موسەننا.


ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی دەزگەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، رۆژی هەینی (25ـی ئەیلوولی2026) بە رووداوی راگەیاند: "لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی سامانی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی، تیمەکانمان توانیویانە تۆڕێکی تاوانکاری هەڵوەشێننەوە کە نەوتی خاویان لە بۆرییەکی ستراتیژی لە پارێزگای موسەننا دەدزی."

گوتەبێژی دەزگەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق راشیگەیاند: "ئۆپەراسیۆنەکە دوای کۆکردنەوەی زانیاریی وردی هەواڵگری لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشی بەسرە و موسەننا دەستیپێکردووە. تیمەکانی دەزگەکە لە بەغداوە چاودێریی جووڵەی باندەکەیان کردووە تاوەکو گەیشتوونەتە شوێنی قاچاخەکە".

بە گوێرەی دەزگەی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لە کاتی هەڵکوتانە سەر شوێنەکە، چوار تۆمەتبار دەستگیر کران و دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا گیرا کە بۆ گواستنەوەی نەوتەکە بەکار دەهێنران. 
باندەکە کێڵگەیەکیان لە نزیک بۆرییە ستراتیژییەکە (کە لە باشووری عێراقەوە بەرەو حەدیسە دەچێت) کردبووە مۆڵگەی کارەکانیان.

پشکنینەکان دەریانخستووە کە باندەکە دوو کونیان لە بۆرییە سەرەکییەکە کردووە و  270 مەتر بە ژێر زەویدا بە بۆری نەوتەکەیان بۆ ناو کێڵگەکە گواستووەتەوە. 

هەروەها بارهەڵگری چیمەنتۆ (میکسەر)یان بەکارهێناوە و دەستکارییان کردووە بۆ ئەوەی نەوتی تێدا بشارنەوە و لە بازگەکان گومانیان لێنەکرێت.

ئەرشەد حاکم گوتی: "لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە داهاتی مانگانەی ئەم باندە لە دزینی نەوت گەیشتووەتە نزیکەی 500 ملیۆن دیناری عێراقی." 

ئەرشەد حاکم گوتیشی : "پسپۆڕانی تەکنیکی ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی ژەنگگرتنی شوێنی کونکردنەکە، دیارە ئەم کارە بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بووە. ئێستا هەردوو کونکردنەکە چاککراونەتەوە و تۆمەتبارەکانیش رەوانەی دادگە کراون".

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە