کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فڕۆکەی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئاڤای ئێران لە نێو فڕۆکەخانەی بەغدا

فڕۆکەی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئاڤای ئێران لە نێو فڕۆکەخانەی بەغدا

عێراق

بەغدا و واشنتن لەبارەی گەشتەکانی نێوان عێراق و ئێران لە گفتوگۆدان

گەشاو خالید

گەشاو خالید

26-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید26-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق دەڵێ، بەهۆی ئەو رێکارانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەرامبەر گەشتەکانی هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران گرتوویەتییەبەر، بەغدا لە گفتوگۆی راستەوخۆدایە لەگەڵ واشنتن بۆ ئەوەی هەندێک لە فڕۆکەخانەکانی عێراق لەو بڕیارە بەدەر بکرێن.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی شەممە (26ی ئەیلوولی 2026) لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "بەهۆی ئەو بڕیارانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بە گەشتەکانی کۆمپانیا ئێرانییەکان بۆ فڕۆکەخانەکانی ناوچەکە و عێراق دەریکردوون، حکومەتی عێراق دەستی کردووە بە گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ لایەنی ئەمریکی".

بەپێی نووسینگەی عەلی زەیدی، ئامانجی عێراق لەم گفتوگۆیانە ئەوەیە کە هەندێک لە فڕۆکەخانەکانی عێراق لەو رێکارانە بەدەر بکرێن، تاوەکو رێگە بدرێ گەشتە ئاسمانییەکان بۆ "مەبەستی مرۆیی" دەستپێبکەنەوە، کە پەیوەندییان بە چارەسەری پزیشکی، خوێندن، سەردانی ئایینی و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی مەدەنییەوە هەیە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ: "کار بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە دەکەین. بەردەوامیی قەیرانەکان دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات، بۆیە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین پەنا بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن ببەن بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ و جەنگ، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندیی وڵاتان و گەلانی ناوچەکە بپارێزێ."

بەهۆی توندبوونەوەی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ سەر کەرتی فڕۆکەوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تاران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان راگیراون. 

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە