کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک کارتی نیشتمانی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ژمارەیەک کارتی نیشتمانی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

عێراق

کۆمیسیۆن بۆ رووداو: تاقیکردنەوەی سەرەتاییمان بۆ بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی کردووە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

 

رووداو دیجیتاڵ 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تاقیکردنەوەیەکی سەرەتاییان بۆ بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی بەمەبەستی دەنگدان کردووە، هەروەها تاقیکردنەوەیەکی دیکە لە پارێزگاکان دەکەن.


عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، 28ی ئەیلوولی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆبوونەوەکانیان بۆ بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ دەنگدان بەردەوامن و لیژنە تەکنیکییەکانی نێوان کۆمیسیۆن و وەزارەتی ناوخۆ پێشکەوتنیان بەدەستهێناوە.

بە گوتەی عیماد جەمیل، کۆمیسیۆن لە کاتی نوێکردنەوەی ئامێرەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رەچاوی بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی کردووە، چونکە لە یاسای هەڵبژاردن ژمارە 4ـی ساڵی 2023، کە هەموارکراوی یاسای ژمارە 12ـی ساڵی 2018ـە، ئاماژەی پێکراوە.

سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆن، ئاشکرای کرد، تاقیکردنەوەیەکی سەرەتاییان بە بەکارهێنانی 50 کارت تۆمار کردوە کە لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ فەرمانبەرانی کۆمیسیۆن وەرگیراون. هەروەها دەڵێ: "کۆمیسیۆن تاقیکردنەوەیەکی دیکە لەسەر ئاستی پارێزگاکان دەکات."

عیماد جەمیل، ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی کارگێڕی هەڵبژاردن لە رێگەی فەرمانگەی راگەیاندنەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگاکان کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکرێت بۆ تاقیکردنەوەی ئامێرەکان کە هەموو پارێزگاکان دەگرێتەوە.

ئەحمەد مازن، بەرپرسی راگەیاندنی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو پرسە تایبەتە بە ئۆفیسی نیشتمانیی کۆمیسیۆن لە بەغدا، تاوەکو ئێستا لە ئۆفیسی هەولێر هیچ تاقیکردنەوەیەک بۆ بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ دەنگدان نەکراوە و هیچ وادەیەکیش دیاری نەکراوە. 

لە هەڵبژاردنەکانی رابردوودا عێراقدا بۆ دەنگدان پشت بە کارتی دەنگدانی بایۆمەتری بەستراوە. ئێستا حکومەتی عێراق کار بۆ ئەوە دەکات کارتی نیشتمانی وەکو بەڵگەنامەی دەنگدان بەکاربهێندرێت.

مەروان محەممەد ساڵح، بەڕێوەبەری ئۆفيسی ھەڵبژاردنەكانی ھەولێر بەشداری لە کۆبوونەوەیەکدا کرد کە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە ئۆفيسی نیشتمانی رۆژی چوارشەممە، 16ی ئەم مانگەوە بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی دادوەر  فەیاز یاسین، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنى کۆمسیاران و سەرۆکی لیژنەی چاودێری هونەرى و یاسایی بۆ تاقیکردنەوەی بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی یەکگرتوو لە دەنگدان کرا.

بە گوتەی ئەحمەد مازن، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی ئامادەکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و بەرنامەکان بۆ تاقیکردنەوە و کرداری ھاوشێوەکردن بە بەکارهێنانی نمونەی داتای وەرگیراو، ئەمەش رێگە خۆش دەکات بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بۆ سوود وەرگرتن لە کارتی نیشتمانی یەکگرتوو بۆ دەنگدان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە رۆڵی فەرمانبەرانى بنكەكانى تۆمارکردن لە قۆناخی داهاتوودا کرا، لەگەڵ پێویستی راهێنانیان لەسەر ئامێرەکانی دەنگدان و رێکارە نوێیەکانی بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی یەکگرتوو بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە