کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

لەگەڵ تەواوبوونی ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان؛ عێراق لەنێوان "رۆژی سەروەری" و ترس لە داهاتوودا

زیاد ئیسماعیل

زیاد ئیسماعیل

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
زیاد ئیسماعیل
زیاد ئیسماعیل28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو  دیجیتاڵ

عێراق، گەیشتە ئەو وادەیەی کە ساڵانێک بوو جێگەی ناکۆکیی قووڵی لایەنە سیاسییەکانی بوو، ئەویش کۆتاییهێنانە بە ئەرکی  شەڕکەریی نزیکەی 3,500 سەربازی ئەمریکی و هاوپەیمانان لە وڵاتەکەدا. حکومەتی عێراق ئەو رۆژەی بە "رۆژی سەروەری" ناوبرد و بەو بۆنەیەوە چوار رۆژ پشووی فەرمیی راگەیاند.


ریاز عەدای، پەرلەمانتاری رەوتی حیگمە، بە رووداوی رایگەیاند: "ئەمڕۆ کەرنەڤاڵە بۆ گەلی عێراق بە رۆیشتنی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان، چونکە دۆخی ئاسایشیی عێراق جێگیرە و ئەرکی ئەوانیش کۆتاییهاتووە."

بەڵام پرسی کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازانی ئەمریکا و هاوپەیمانان، شەقامی عێراقی کردووەتە دوو بەرەوە و دۆخێکی تەمومژاویی دروستکردووە.

بەدیع عارف، دوکاندارێکە و پێی وایە: "لەمێژە داوای کشانەوەیان دەکەین، هەموو کێشەکانمان خەتای ئەمریکایە." لە بەرامبەردا، عەدنان عاسی کە خانەنشینە،  دەڵێت: "هیوای ئاشتی و ئاوەدانکردنەوە بۆ عێراق دەخوازین بۆ بونیادنانی وڵاتێکی بەهێز."

هاوکات، هەندێک کەس گومانیان لە کشانەوەی هێزەکان هەیە. سالم هادی، فەرمانبەرێکە و دەڵێت: "کێ دەڵێت ئەمریکا دەکشێتەوە؟ هیچ کشانەوەیەک لە ئارادا نییە."

جێهێشتنی عێراق لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانەوە، عێراقییەکانی کردووەتە دوو بەشەوە؛ بەشێکیان بە رۆژی سەروەریی عێراقی ناوی دەبەن و ئاهەنگ دەگێڕن، بەشەکەی دیکەش ترسیان هەیە جارێکی دیکە شانە نووستووەکانی داعش ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە هەندێک ناوچەی عێراق هەیە بیقۆزنەوە و وڵات بخەنە دۆخێکی مەترسیدارەوە.

ئێستا پرسیاری سەرەکی ئەوەیە، ئایا ئەو سوپایەی کە لە ساڵی 2014 نزیکەی 40%ی خاکی عێراقی لەدەستدا، دەتوانێت بە تەنیا پارێزگاری لە سەقامگیریی وڵاتەکەی بکات؟ ئەمە پرسیارێکە کە داهاتوو وەڵامی دەداتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە