کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەرپرسانی باڵای هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ راوێژکاری ئەمنیی سەرۆکوەزیرانی عێراق

بەرپرسانی باڵای هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ راوێژکاری ئەمنیی سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق

قاسم ئەعرەجی: لەگەڵ هاوپەیمانان گەیشتینە قۆناخی پەیوەندیی دوولایەنە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

30-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید30-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

راوێژکاری ئەمنیی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ، عێراق گەیشتووەتە وێستگەیەکی گرنگ بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و گواستنەوەی پەیوەندییەکان بۆ قۆناخی دوولایەنە، ئەوەش لەپێناو جێگیرکردنی سەروەریی نیشتمانی.

قاسم ئەعرەجی، رۆژی چووارشەممە(30ـی ئەیلوولی2026)، رایگەیاند: "وەک تەواوکەری ئەو گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنانەی لە 22ی تەممووزی 2021وە دەستیان پێکردووە، ئەمڕۆ گەیشتووینەتە وێستگەیەکی گرنگ بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و بوونی هێزەکانیان لە عێراق." 

راوێژکارە ئەمنییەکەی عەلی زەیدی دەڵێت: "ئەم هەنگاوە لە خزمەت بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و خواستەکانی گەلی عێراق دایە."

قاسم ئەعرەجی گوتی: "سەرکەوتن بەسەر داعشدا بەهۆی قوربانیی عێراقییەکان و قارەمانێتیی هێزە چەکدارەکان بووە، بە پاڵپشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دۆست و دراوسێ، کە عێراق رێز لەو رۆڵەیان دەگرێت."

قاسم ئەعرەجی گوتیشی: "کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە مانای کۆتاییهاتنی هاوبەشی نێوانیان نایەت، بەڵکو پەیوەندییەکان دەگۆڕدرێن بۆ پەیوەندیی دوولایەنەی بەهێزتر. دەشڵێت: "هاوئاهەنگییە ئەمنی و هەواڵگرییەکان و گۆڕینەوەی شارەزایی و زانیاری لەسەر بنەمای رێزی دوولایەنە و بەرژەوەندیی هاوبەش بەردەوام دەبن، تاوەکو سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزرێت."

رۆژی 30ی ئەیلوول ئەو وادە فەرمیەیە کە لە رێگەی دانوستاندنەکانی لیژنەی باڵای سەربازیی نێوان بەغدا و واشنتن دیاریکرا بۆ کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و رادەستکردنی بنکە سەربازییەکان بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق، ئەو رۆژەشی بە رۆژی(سەروەریی نیشتمانی) ناوناوە.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە