کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ماهان ئێیەر

ماهان ئێیەر

عێراق

کۆمپانیای ماهان ئێیەر: هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بۆ عێراق دیاری نەکراوە

ژینەر ستار

ژینەر ستار

30-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار30-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

راگرتنی گەشتی کۆمپانیا ئێرانییەکان بەردەوامە، کۆمپانیای ماهان ئێیەر دەڵێت، هیچ وادەیەک نییە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانمان بۆ عێراق و زیانێکی زۆرمان کردووە.


رۆژی چوارشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2026، دانی جەبار، بەڕێوەبەری مارکێتینگ لەکۆمپانیای ماهان ئێیەر لەعێراق بەرووداوی گوت: "لە 23ـی ئەیلوولەوە 12 گەشتی (هاتن و چوون) بۆ عێراق هەڵوەشاونەتەوە و هیچ وادەیەکیش بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بەکۆمپانیا ئێرانییەکان نەگوتراوە."

نوێنەری گشتیی ماهان ئێیەر ئاماژە بەوە دەکات، پێشنیازێک هەیە بۆ ئەوەی راگرتنی گەشتەکان فڕۆکەکانی عێراق نەگرێتەوە و بتوانن بۆماوەی مانگێک گەشتی ئێران بکەن و لەوێشەوە سەرنشین بهێننەوە، بەڵام دیار نییە ئێران رازی دەبێت یان نا، بەوپێیەی زەحمەتە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی ئێران رێگە بەهاتنی فڕۆکەی وڵاتێک بدات کە خۆی ناتوانێت گەشتی بۆ بکات.

کۆمپانیاکە دەڵێت: "بەهۆی وەستاندنی گەشتەکانەوە زیانێکی زۆری داراییمان کردووە و ناچار بووین قەرەبووی سەرجەم ئەو سەرنشینانە بکەینەوە کە لەم هەفتەیە دا گەشتی عێراق و ئێرانیان هەبووە، هاوکات وەستانی فڕۆکەکانمان و گەشتنەکردنیان زیانی بەفڕۆکەکان گەیاندووە."

خشتەی گەشتەکانی کۆمپانیای ماهان ئێیەر هەفتانە:

سێ گەشتی هاتن و چوون لەنێوان فڕۆکەخانەی بەغدا و فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی.

دوو گەشتی هاتن و چوون لەنێوان فڕۆکەخانەی هەولێر و فڕۆکەخانەی (ئیمام خومەینی).

یەک گەشتی هاتن و چوون لەنێوان فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی و فڕۆکەخانەی (ئیمام خومەینی).

بەگوتەی ماهان ئێیەر، راگرتنی گەشتەکان کێشەی بۆ هاونیشتمانییان دروست کردووە، بەوپێیەی زۆرینەیان بۆ نەخۆشی و چارەسەر بەفڕۆکە سەردانی ئێران دەکەن و ناتوانن بەرێگەی دەروازە نێودەوڵەتییەکان و ئۆتۆمبێل هاتووچۆ بکەن.

گەشتەکان بۆ سێ وڵات راگیراون

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی رووداو، گەشتی کۆمپانیا ئێرانییەکان بۆ ناوخۆ و زۆربەی وڵاتانی جیهان بەردەوامە جگە لەگەشتەکانی عێراق و عومان و تورکیا کە بەتەواوەتی راگیراون.

رۆژی 25ـی ئەیلوول دوو سەرچاوەی باڵا لەفڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بەرووداویان گوت: "گەشتی کۆمپانیا ئێرانییەکان بۆ هەرێمی کوردستان راگیراوە و هیچ خزمەتگوزارییەک پێشکەش بەفڕۆکەکانیان ناکرێت."

ئەم لێدوانانە لەکاتێک دایە، رۆژی 20ـی ئەیلوول سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لەهەڤپەیڤینێک دا لەگەڵ کەناڵی (سی ئێن بی سی) رایگەیاند، لە 23ـی ئەیلوولەوە (رۆژی چوارشەممە) سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران لەسەرتاسەری جیهان دا دادەخرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە