کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

عێراق

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەبۆنەی کشانەوەی هاوپەیمانان: قارەمانێتیی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنین

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

01-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد01-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی عێراق کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق راگەیاند و لە پەیامێکدا رێز و شکۆی بۆ قوربانیدانی شەهیدان و "قارەمانێتیی پێشمەرگە و هێزە چەکدارەکان" دووپاتکردەوە، دەشڵێت: "کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان، بە واتای کۆتاییهاتنی هاوئاهەنگی نایەت."


ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە 30ی ئەیلوول، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند. ئەم پێشهاتە عێراق دەگوازێتەوە بۆ قۆناخێکی نوێ تاوەکو بەتەواوی بەرپرسیارێتیی ئاسایش و سەقامگیریی خۆی لە ئەستۆ بگرێت، ئەمەش بەشێکە لە چەسپاندنی سەروەری و سەربەخۆیی بڕیاری ئەمنی.

وەزارەتی دەرەوە لە راگەیێندراوەکەیدا "بە رێز و شکۆوە یادی قوربانیدانی شەهیدانی عێراق و قارەمانێتیی هێزە چەکدارەکان بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە، لەوانە هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی" دەکاتەوە و رۆڵیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تێکشکاندنی داعش بەرز دەنرخێنێت.

هاوکات، عێراق "سوپاس و پێزانینی قووڵی" ئاراستەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرجەم وڵاتانی هاوپەیمانان کرد بۆ ئەو پشتیوانی و قوربانییانەی لە شەڕی دژ بە داعشدا بەخشیویانە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق روونیکردەوە: "کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بە واتای کۆتاییهاتنی هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دۆست نایەت."

بەپێی راگەیێندراوەکە، هاوئاهەنگییە ئەمنییەکان لەسەر بنەمای پەیوەندیی دووقۆڵی، رێزگرتن لە سەروەریی خاکی عێراق و بەرژەوەندیی هاوبەش بەردەوام دەبن، کە بوارەکانی "راهێنان، ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری و بنیاتنانی توانا سەربازییەکان" لەخۆدەگرێت، بۆ ئەوەی رێگری لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و تووندڕۆیی بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە