رووداو دیجیتاڵ
تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە پارێزگای نەینەوا بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دەرهێنانی تەرمی منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان، کە کەوتووەتە نێو بیرێکی ئاو بە قووڵایی 120 مەتر لە سنووری ناحیەی رەبیعە.
نواس سەباح، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانی عێراق، رۆژی پێنچشەممە، 1ـی تشرینی یەکەمی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رووداوەکە لە گوندی مەناعییە لە ناحیەی رەبیعە (49 کیلۆمەتر دوورە لە سەنتەری ناحیەکە) روویداوە، هەر دوای رووداوەکە تیمەکانی بەرگریی شارستانیی نەینەوا دەگەنە شوێةی رووداوەکە، منداڵەکە تەمەنی تەنیا شەش ساڵ بووە و بەهۆی قووڵیی زۆری بیرەکەوە، تیمەکانی رزگارکردن دووچاری ئاستەنگی زۆر بوونەتەوە".
منداڵەکە هەر لەو ساتەی کەوتووەتە نێو بیرەکە گیانی لەدەستداوە. تیمە پسپۆڕەکان بە ئامێری پێویستەوە لە شوێنی رووداوەکە بوون.
بە گوتەی نواس سەباح، دوای نزیکەی 5 کاژێر لە هەوڵی دەرکردنی تەرمی منداڵەکە، کاژێر 11 و 20 خولەکی شەو تەرمی منداڵەکە دەرهێنرا.


