کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدای عێراق

ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدای عێراق

عێراق

ئەبو ئالا وەلائی بۆ هەرێمی کوردستان: کشانەوەی ئەمریکا جێگەی نیگەرانی نییە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

03-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید03-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا پەیامێک ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێ، نابێت کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ببێتە هۆی نیگەرانی، چونکە ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی عێراق.

ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا، بەرەبەیانی رۆژی شەممە (3ی تشرینی یەکەمی 2026) لە راگەیێندراوێکدا پیرۆزبایی لە خەڵکی عێراق کرد بەبۆنەی ئەوەی وەک خۆی دەڵێت، "تەواوبوونی سەروەریی نیشتمانی و سەربەخۆیی بڕیاری عێراق."

ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا رایگەیاند، "دانپێدانانی سەرۆکی ئەمریکا بە قەبارەی زیانە مرۆییەکانیان و باسکردنی بوونیان لە عێراق بە (زۆنگاو و دۆزەخ)، راستیی هێز و وردیی ئۆپەراسیۆنەکانی مقاوەمەی عێراق دەسەلمێنێت، پێچەوانەی ئەو دەنگانەی کە هەوڵیان دەدا بایەخی ئەو چالاکییانە کەم بکەنەوە."

ئەبو ئالا وەلائی گوتی، "بە براکانمان لە هەرێمی کوردستان دەڵێین، ئاسایش و سەقامگیریی ئێوە بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق. هەر هەڕەشەیەک رووبەڕووی هەرێمی کوردستان ببێتەوە، ئەرکێکی نیشتمانییە کە هەموو کوڕانی عێراق بایەخی پێبدەن."

ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا گوتیشی، "نابێت کشانەوەی ئەمریکا ببێتەهۆی دڵەڕاوکێ لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو دەبێت وەک دەرفەتێک بۆ سەلماندنی توانای عێراقییەکان لە پاراستنی خاک و سەروەریی خۆیان ببینرێت".

ئەم لێدوانانەی ئەبو ئالا وەلائی، کە یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی ناو مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، دوای ئەوە دێت کە رێککەوتی 30ی ئەیلوولی 2026 دوا وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق بوو. 

لە 28ی شوباتی ئەم ساڵەوە کە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەستی پێکرد، هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە هەزار درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتە سەر. بەشێکی بەرچاوی ئەوان لە لایەن ئەو گرووپانەوە بوو کە خۆیان ناوناوە موقاوەمەی ئیسلامی. 

ئەو گرووپانە پێش ئەم شەڕەش دەیان جار هێرشیان کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان و زیانی گەورەیان بە ژێرخانەکەی گەیاندووە، بەتایبەتی ژێرخانی نەوت و گازی.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە