کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەیەکی پێشووی چوارچێوەی هاوئاهەنگی.

کۆبوونەوەیەکی پێشووی چوارچێوەی هاوئاهەنگی.

عێراق

چوارچێوەی هاوئاهەنگی: حوزەیرانی 2027 وادەی کۆتاییە بۆ پرسی رێکخستنەوەی چەک لە عێراق

گەشاو خالید

گەشاو خالید

03-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید03-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات


رووداو دیجیتاڵ

چوارچێوەی هاوئاهەنگی جەخت لە بەهێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکاتەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دەبێت تاوەکو نێوەڕاستی ساڵی داهاتوو دۆسیەی چەکی دەرەوەی دەوڵەت بە پێی دەستوور چارەسەر بکرێت.


چوارچێوەی هاوئاهەنگی، رۆژی شەممە، 3ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "دەستخۆشی لە هەڵوێستی گرووپەکان دەکەین کە بەرژەوەندیی گشتییان رەچاو کردووە، کە ئەمەش بەرهەمی هەوڵێکی زۆری لایەنە دڵسۆزەکان بووە لە ماوەی رابردوودا."

چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەڵێت: "مەرجەعیەتی باڵای ئایینی لە نەجەف سوپای ئارامیی نیشتمانە و رۆڵێکی گەورەی لە پاراستنی عێراقدا هەبووە."

چوارچێوەی هاوئاهەنگی ستایشی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کرد بۆ پابەندبوونی بە کشانەوە لە عێراق لەو وادەیەی بۆی دیاریکرابوو.

هاوکات داوای کرد دەوڵەت بەردەوام بێت لە کارەکانی تاوەکو رێککەوتی 30-6-2027، کە وەک وادەی کۆتایی دیاریکراوە بۆ رێکخستنەوەی چەک.

لایەنە شیعەکان جەختیان کردەوە کە حکومەت و دەوڵەتی عێراق توانایەکی زۆریان هەیە بۆ پاراستنی هەموو پێکهاتەکانی وڵات و رەخساندنی ژینگەیەکی ئارام بۆ وەبەرهێنان.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 30ـی ئەیلوول وەک (رۆژی سەروەری) و وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق راگەیێندرا.

یەکێک لە گەورەترین ئالنگارییەکانی بەردەم حکومەتەکەی عەلی فالح زەیدی، پرسی چەکی دەستی گرووپە جیاوازەکانە.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە