کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف

عێراق

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: هێشتا گەشتەکانی نەجەف-تاران دەستیان پێ نەکردووەتەوە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

03-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید03-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێ، قەیرانی سووتەمەنیی فڕۆکە گەورەترین بەربەستە لەبەردەم جێبەجێکردنی بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لەگەڵ ئێران؛ دەشڵێت، توانای ئێستای وڵات ناگاتە ئەو 40 گەشتەی کە بڕیاری لەسەر دراوە.

حوسێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، رۆژی شەممە (3ی تشرینی یەکەمی 2026) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لیژنەی قەیرانەکان لە کۆبوونەوەدایە بۆ تاوتوێکردنی رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا گەشتەکان دەستیان پێ نەکردووەتەوە. گرنگترین خاڵی کۆبوونەوەکەش پرسی دابینکردنی بەنزین و سووتەمەنییە بۆ فڕۆکەکان."

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق گوتی: "ئەو 40 گەشتەی راگەێیندراوە، لە توانای تەکنیکیی عێراقدا نییە، چونکە تەنگژەی بەنزینی فڕۆکە هەیە. گوتیشی: "ئێستا تەنیا 20 فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی عێراق (گواستنەوەی نیشتمانی) بەردەستن بۆ ئەنجامدانی گەشتەکان."

پێش بڕیاری راگرتنەکە، رۆژانە نزیکەی 18 گەشت لەنێوان فڕۆکەخانەی نەجەف و ئێراندا هەبوو. ئێستا سێ کۆمپانیای ئێرانی گەشتەکان دەکەن، نرخی سووتەمەنی لای ئەوان هەرزانترە.

لە رۆژی 22ی ئەیلوولی 2026ەوە، بەهۆی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، هەردوو کۆمپانیای (مێنزیس - MASIL) و کۆمپانیای نیشتمانیی خزمەتگوزاریی فڕۆکەوانی (ناس) کە خزمەتگوزاریی زەمینی پێشکەش دەکەن، کارەکانیان بۆ فڕۆکە ئێرانییەکان راگرت.

عەمار توفەیلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نەجەف بە رووداوی راگەیاند: "فڕۆکەخانەی نەجەف کێشەی ئەو دوو کۆمپانیایەی نییە، چونکە مێنزیس و ناس لەوێ کارناکەن و کارگێڕیی فڕۆکەخانەکە خۆی کاروباری خزمەتگوزاریی زەمینی رێکدەخات."

رۆژی 2ـی تشرینی یەکەمی2026، حکومەتی عێراق رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیا ئێرانییەکان بۆ فڕۆکەخانەی نەجەف دەستپێدەکەنەوە، دوای زنجیرەیەک گفتوگۆ لەگەل ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. بەپێی رێککەوتنەکە، رۆژانە رێگە بە 40 گەشت دەدرێ، بەڵام کۆمپانیای ماهان ئێیەر ناگرێتەوە.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دێت بۆ ئاسانکاریی هاتووچۆی گەشتیاران و زیارەتکاران، و سەرۆکوەزیرانی عێراق ستایشی هەڵوێستی حکومەتی ئەمریکای کردووە بۆ هاوکارییان. گەشتەکان بەهۆی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ سەر کەرتی فڕۆکەوانیی ئێران راگیرابوون.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە