کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تۆمارکردنی چەک. وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

تۆمارکردنی چەک. وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

عێراق

زیاتر لە پێنج هەزار پارچە چەک لە ناوچەی کەرخی بەغدا لە یەک مانگدا تۆمارکراون

گەشاو خالید

گەشاو خالید

04-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید04-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات


رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی پۆلیسی ناوچەی کەرخی بەغدا دەڵی، لە یەک مانگدا پێنج هەزار و 814 پارچە چەک تۆمار کراون، ئەوەش لە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانی بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک و هێشتنەوەی تەنیا لە دەستی دەوڵەت.

عەمید نیبراس عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی کەرخ، رۆژی یەکشەممە (4ـی تشرینی یەکەمی2026)، بە رووداوی راگەیاند: "لە رێککەوتی 1-9-2026 تاوەکو 30-9-2026 یەکە گەڕۆکەکان و بنکەکانی پۆلیس توانیویانە ئەو ژمارە چەکانە لە ناوچە جیاجیاکان تۆماربکەن. ئەم پڕۆسەیە بە سەردانی مەیدانی و لە رێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنیی (ئوور) ئەنجامدراوە".

ئامانجی ئەم هەڵمەتە، کۆکردنەوەی داتا و زانیارییە لەسەر ئەو چەکانەی لەلایەن هاووڵاتییانەوە لە ماڵەکان هەڵگیراون، بۆ ئەوەی دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکیان بۆ دەربهێندرێ.

پۆلیسی ناوچەی کەرخی بەغدا گوتی، بەردەوام دەبن لەم رێکارانە و داوایشی لە هاووڵاتییان کرد سەردانی بنکەکانی پۆلیس بکەن یان لە رێگەی پلاتفۆرمی ئوورەوە چەکەکانیان تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی لە رووی یاساییەوە پارێزراو بن و هاوکار بن لە جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات. 

بە گوێرەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رێککەوتی 31ی کانوونی یەکەمی 2026 وادەی کۆتایی دەبێت بۆ تۆمارکردنی چەکی هاووڵاتییان. قۆناخی دوای ئەو وادەیە، شەپۆلی فراوانی پشکنین و دەستبەسەرداگرتنی ئەو چەکانە دەبێت کە بە نایاسایی هەڵگیراون.

ژمارەی ئەو کەسانەی لە بەرنامەی تۆمارکردنی چەکدا ناویان نووسیوە لە 500 هەزار کەس تێپەڕی کردووە. 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێ: "پێشتر هەفتانە پێنج هەزار کەس چەکمان تۆمار دەکرد، بەڵام ئێستا ژمارەکە بۆ 10 هەزار کەس بەرزبووەتەوە و پێشبینی دەکەین بگاتە 800 هەزار کەس."

تۆمارکردنی چەک بە خۆڕاییە و لەنێو بنکەکانی پۆلیس لە هەموو عێراق ئەنجام دەدرێ.

بەپێی رێنماییەکان، هەر سەرۆک خێزانێک دەتوانێت یەک پارچە چەکی سووک تۆمار بکات. دوای تۆمارکردن، کۆدی "QR" دەدرێتە هاووڵاتییەکە کە وەک بەڵگەیەکی فەرمیی خاوەندارێتی هەژمار دەکرێ. 

بەپێی مادەی 22 لە یاسای چەک (ژمارە 51ی ساڵی 2017)، هەر کەسێک پێشوەختە هەبوونی چەکەکەی رابگەیێنێت، لە سزا دەبەخشرێ و چەکەکەیشی لێ وەرناگیرێتەوە، بەڵکو دەوڵەت بەڵگەنامەی فەرمی پێدەدات.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە