رووداو دیجیتاڵ
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، لە کەرکووک دەستی بەسەر درۆنێکدا گرتووە کە تەقەمەنیی پێوە بووە و تەقاندوویەتیەوە.
رۆژی هەینی، 6ـی تشرینی دووەمی 2026، ئەو دەزگایە لە راگەیێندراوێکدا ڤیدیۆی دەستبەسەرداگرتنی ئەو درۆنەی بڵاوکردەوە.
ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ئەو درۆنە تەقەمەنیی جەنگیی پێوە بووە.
ئەرشەد حاکم رایگەیاندووە کە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ یەکەی ئەندازیاریی سوپای عێراق، ئەو درۆنە و تەقەمەنییەکەیان تەقاندووەتەوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیێندراوەکەیدا داوای لە هاووڵاتییان کردووە کە لەگەڵ بینینی هەر تەنێکی نامۆ ئاگاداریان بکەنەوە.



