کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەندامانی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق رۆژی 17ـی تشرینی دووەمی 2026، لە خاڵێکی پشکنین لە دەروازەی پێگەکەیان لە ناوچەی جورف سەخر لە پارێزگای بابلی عێراق لە باشووری بەغدا وەستاون. وێنە: ئەحمەد روبەیعی، فرانس پرێس.

ئەندامانی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق رۆژی 17ـی تشرینی دووەمی 2026، لە خاڵێکی پشکنین لە دەروازەی پێگەکەیان لە ناوچەی جورف سەخر لە پارێزگای بابلی عێراق لە باشووری بەغدا وەستاون. وێنە: ئەحمەد روبەیعی، فرانس پرێس.

عێراق

ئەمریکا بۆ رووداو: چاوەڕێین زەیدی لێپرسینەوە لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران بکات کە سامانی عێراق بۆ تاران دەدزن

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

18-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد18-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هەوڵەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ چوونە نێو ناوچەی جورف سەخر (جورف نەسر) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "واشنتن چاوەڕێ دەکات زەیدی لێپرسینەوە لەو میلیشیایانەی سەر بە ئێران بکات کە لە چالاکیی تووندوتیژ و ناسەقامگیرکەردا تێوەگلاون و سامانی عێراق بۆ بەرژەوەندیی خۆیان و تاران دەدزن."


لە وەڵامی پرسیارێکی دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە واشنتن سەبارەت بە گرژییەکانی تایبەت بە جورف سەخر، رۆژی چوارشەممە 18-11-2026 گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چاوەڕێی ئەوە لە سەرۆکوەزیران زەیدی دەکات لێپرسینەوە لەو میلیشیایانەی سەر بە ئێران بکات کە لە چالاکیی تووندوتیژ و ناسەقامگیرکەردا لە سەرانسەری عێراق و تەواوی ناوچەکە تێوەگلاون."

گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەم میلیشیایانە چالاکانە سەروەریی عێراق لاواز دەکەن، زیان بە ئابووریی عێراق دەگەیێنن و لە رێگەی بەرتیل و گەندەڵییەوە سامان و سەرچاوەکانی عێراق بۆ بەرژەوەندیی خۆیان و رژێمی تاران دەدزن."

مۆڵەتەکەی زەیدی و رەتکردنەوەی کشانەوە لەلایەن کەتیبەکانی حیزبوڵڵاوە

ئەم هەڵوێستەی واشنتن دوای ئەوە دێت، رۆژی دووشەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2026، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق مۆڵەتی تاوەکو رۆژی هەینی دایە کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق بۆ ئەوەی ناوچەی جورف سەخر لە باکووری پارێزگای بابل چۆڵ بکەن و رێگە بدەن سوپای عێراق بچێتە ناوچەکە، ئەمەش دوای ئەوەی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی حکومەت "بەقاچاخبردن و دزینی نەوتی" لەو ناوچەیە پشتڕاست کردەوە.

لە بەرامبەردا، رۆژی سێشەممە ئەبو تالیب سەعیدی، فەرماندەیەک لە کەتیبەکانی حیزبوڵڵا رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک لەو ناوچەیە ناکشێنەوە و گوتی: "ئەو خەونەی ئەوان دەیبینن بۆ کشانەوەی کەتیبەکان لە جورف سەخر نایەتە دی، تەنانەت بەسەر تەرمەکانیشماندا بێت."

سەعیدی، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکای بۆ عێراق و سووریا بە بەرپرسیار زانی لە ئاڵۆزکردنی دۆخەکە و تۆمەتی دزینی نەوتیشی بە "هەڵبەستراو" باسکرد و گوتی، دوای ئەوەی نەیانتوانی بە دروشمی رادەستکردنی چەک دەستمان بادەن، پەنایان بۆ تۆمەتی دزینی نەوت بردووە. لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بەوە کرد، "لە کۆتایی ئەیلوولی رابردوودا لێکتێگەیشتن لەسەر چەکی گرووپەکەیان کراوە، بەڵام حکومەت رەتیدەکاتەوە بڵاوی بکاتەوە" و دووپاتی کردەوە، ئەوان سوورن لەسەر رێگریکردن لە خوێنڕشتن.

سەردانە بەپەلەکەی ئیسماعیل قائانی بۆ بەغدا

لەگەڵ زیادبوونی گوشارەکان، دوو سەرچاوەی باڵا لە حکومەتی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بەپەلە گەیشتووەتە بەغدا و دەوروبەری کاژێر 10:00ـی شەو بۆ ماوەی زیاتر لە کاژێرێک لەگەڵ عەلی زەیدی کۆبووەتەوە.

بە گوتەی ئەو سەرچاوانە، ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەی قائانی پرسی جورف سەخر بووە و داوای کردووە کێشەکە بە شەڕ چارەسەر نەکرێت و لە رێگەی دیالۆگەوە یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام عەلی زەیدی لە کۆبوونەوەکەدا سوور بووە لەسەر ئەوەی "دەبێت حیزبوڵڵای عێراق ناوچەکە چۆڵ بکات."

عەلی زەیدی کە سەرەتای ئەم ساڵ پۆستی سەرۆکوەزیرانی وەرگرت، هەوڵی نزیکبوونەوەی زیاتری لەگەڵ واشنتن داوە و بە گوتەی سەرچاوە سیاسییەکانی عێراق، "پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران گرژیی تێکەوتووە."

دۆسیەی دزینی رۆژانە 20 هەزار بەرمیل نەوت

جووڵە سیاسی و ئەمنییەکانی بەغدا دوای ئەوە هاتن کە زانیارییە پەرلەمانییەکان ئاشکرایان کرد، لە ساڵی 2021ـەوە بۆریی سەرەکیی گواستنەوەی نەوتی باشوور بەرەو پاڵاوگەکانی دۆرە و بێجی لە ناوچەی جورف سەخر "کون کراوە و رۆژانە نزیکەی 20 هەزار بەرمیل نەوتی لێ دەدزرێت."

بناس عەلی دۆسکی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق رۆژی دووشەممە بە رووداوی راگەیاندبوو، "هەرچەندە هیچ بیرێکی نەوت لەو ناوچەیە نییە، بەڵام بۆرییە سەرەکییەکە کون کراوە و کەتیبەکانی حیزبوڵڵاش لەو ناوچەیەدان."

حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق رۆژی سێشەممە دزینی نەوتی لەو ناوچەیە پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند، کامێراکانی وەزارەتی ناوخۆ و راپۆرتەکانی ئاژانسی هەواڵگری دزینی ئەو سامانە نیشتمانییەیان سەلماندووە و "حکومەت پلانێکی تەواوی داناوە بۆ پاککردنەوەی شوێنەکە لە هەر لایەن و دەستێک کە یاری بەو سامانە ستراتیژییەوە دەکات."

بابەتی پەیوەندیدار

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە
عێراق19-11-2026

دوو لیواى "میانڕۆ" دەچنە جورف سەخر؛ 6000 بەرمیل نەوت لە دوو پاڵاوگە بەرهەمهێندراوە

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا
عێراق18-11-2026

دۆسیەى بەقاچاخبردنى نەوت لە عێراق رەوانەى دادگە کرا

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات
عێراق18-11-2026

وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی پشکنینی مادەی هۆشبەر بۆ سەرجەم کارمەندانی دەردەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە