کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
عێراق

بەهای دۆلار بە فەرمی 1520 دینارە و هەژماری بانکی لە 24 کاژێردا دەکرێتەوە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

21-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد21-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق: بەڵێن دراوە تریلیۆنێک و نیو ملیار دینارمان بۆ خەرج بکرێ
عێراق21-11-2026

سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق: بەڵێن دراوە تریلیۆنێک و نیو ملیار دینارمان بۆ خەرج بکرێ

حکومەتی عێراق زەوی دەداتە کەسوکاری کوژراوان و بریندارانی تەقینەوەکەی بەسرە
عێراق21-11-2026

حکومەتی عێراق زەوی دەداتە کەسوکاری کوژراوان و بریندارانی تەقینەوەکەی بەسرە

کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ رووداو: زیاتر لە شەش هەزار خێزانی جورف نەسر ئاوارەن
عێراق21-11-2026

کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ رووداو: زیاتر لە شەش هەزار خێزانی جورف نەسر ئاوارەن

رووداو دیجیتاڵ


سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەقامگیریی دارایی و بانکە حکومییەکانی کرد و کۆمەڵێک بڕیاری بەپەلەی بۆ ئاسانکاری لە خستنەڕووی دۆلار، سەقامگیریی بازاڕ و کەمکردنەوەی رۆتینی بانکی دەرکرد، لەنێویاندا فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمیی 1520 دینار لە رێگەی بانکی بازرگانی و کردنەوەی هەژماری بانکی لە ماوەی 24 کاژێردا.


بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، 21ـی تشرینی دووەمی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی ئەنجوومەنی سەقامگیریی دارایی و بانکە حکومییەکانی کرد، کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی سیاسەتی نەختینەیی، چاکسازی لە بانکە حکومییەکان و رێکارەکانی جێگیرکردنی نرخ لە بازاڕەکاندا.


لە کۆبوونەوەکەدا، عەلی زەیدی فەرمانی بە بانکە حکومییەکان کرد رێکارە کارگێڕی و تەکنیکییەکانی پێدانی دۆلار بە بازاڕ ئاسان بکەن. هەروەها بانکی بازرگانیی عێراقی (TBI) راسپارد بە فرۆشتنی دۆلار بەو نرخە فەرمییەی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە پەسند کراوە کە 1520 دینارە بۆ هەر دۆلارێک.


هەر لە چوارچێوەی رێکارەکانی دابینکردنی دراوی بیانی بە نرخی فەرمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای کرد تاوتوێی فراوانکردنی رۆڵی بانکەکان بکرێت لە دابینکردنی پارە بۆ کارتی بازرگانان بە نرخی فەرمی و بە سەقفی دارایی گونجاو کە مانگانە بگاتە 100 هەزار دۆلار، ئەوەش بەپێی رێنمایی و توانای بەردەست.


لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکاندا، سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی راسپارد بۆ ئاسانکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی باج و رسووماتی گومرگی لەسەر کەلوپەل و بەرهەمە هاوردەکراوەکان، بە شێوەیەک کە هاوکار بێت لە رەوتی هاوردەکردن و سەقامگیریی جموجۆڵی بازاڕ.


هاوکات فەرمانی دا بە پێکهێنانی لیژنەیەک لە چەند وەزیرێک و سەرۆکی دەستە پەیوەندیدارەکان بۆ ئامادەکردنی پێشنیازی پێویست سەبارەت بە پێناسی گومرگی، بە مەرجێک لیژنەکە لە ماوەی 72 کاژێردا کارەکانی تەواو بکات.


بۆ بنبڕکردنی رۆتین و خێراکردنی مامەڵە بانکییەکان، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرجەم بانکە حکومییەکانی پابەند کرد بە ئاسانکردنی رێکارەکانی کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ کۆمپانیاکان و هاووڵاتییان، بە جۆرێک کە دەبێت لە ماوەی کەمتر لە 24 کاژێردا پرۆسەی کردنەوەی هەژمارەکان تەواو بکرێت.


بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق: بەڵێن دراوە تریلیۆنێک و نیو ملیار دینارمان بۆ خەرج بکرێ
عێراق21-11-2026

سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق: بەڵێن دراوە تریلیۆنێک و نیو ملیار دینارمان بۆ خەرج بکرێ

حکومەتی عێراق زەوی دەداتە کەسوکاری کوژراوان و بریندارانی تەقینەوەکەی بەسرە
عێراق21-11-2026

حکومەتی عێراق زەوی دەداتە کەسوکاری کوژراوان و بریندارانی تەقینەوەکەی بەسرە

کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ رووداو: زیاتر لە شەش هەزار خێزانی جورف نەسر ئاوارەن
عێراق21-11-2026

کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ رووداو: زیاتر لە شەش هەزار خێزانی جورف نەسر ئاوارەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە